ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە هەوڵی ڕفاندنی منداڵێکە لە دایکی لە شاری کەرکوک؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ئەمرۆ شاری كەركوك لەلایەن باندێک ساتی منداڵ دزین دواتر هۆشیاری دایكی منداڵەکه کەلە چەند چرکەیەکدا منداڵەکەی له رفاندن رزگار دەكات".

ڕاستییەکە

ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەو پێیەی ئەو ڕوداوەی لە ڤیدیۆکەدا تۆمارکراوە لە پارێزگای غەربییەی میسر ڕوویداوە نەوەک لە پارێزگای کەرکوک لە عێراق وەکو ئیدیعا کراوە.

بەپێی دەزگا ڕاگەیاندنەکان میسر، دوای ئەوەی ئەو ئافرەتە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا بە تۆمەتی هەوڵی ڕفاندن، لەلایەن داواکاری گشتی شاری تەنتا لە پارێزگای غەربییە ئازادکرا، دوای ئەوە لێکۆڵینەوەکان ئاشکارایان کرد کە ئەو ڕووداوە بە هەڵە ڕوویداوە، بەو پێیەی تۆمەتبارەکە لەو شوێنە بووە لەگەڵ هەردوو منداڵەکەی، هەستا بە دەستگرتنی ئەو منداڵە و وایزانیووە یەکێکە لە منداڵەکانی.