ڕاستی ئەو هەواڵە چییە کە عەدنان حەمەد ئەرکی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کوەیتی لە ئەستۆ گرتووە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە دەقەکەی: “دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە عەدنان حەمەد دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی کوێت”.

ڕاستيه‌كه‌
ئەو ئیدیعایەی هاوپێچ کراوە ڕاست نیە، چونکە هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی نییە ئەم هەواڵە پشتڕاست بکاتەوە و هەروەها لەلایەن خۆیەوە یەکێتی تۆپی پێی کوێت لەڕێگەی بەیاننامەیەکەوە کە لە رۆژی شەممە 29ی حوزەیرانی 2024 بڵاویکردەوە، ئەو هەواڵە بڵاوبووەوەی ڕەتکردەوە

“یەکێتی تۆپی پێی کوەیت بە تەواوی. ڕەتیدەکاتەوە ئەو شتانەی کە لەلایەن هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە باسکرابوون سەبارەت بە دانوستانی فیدراسیۆن لەگەڵ عەدنان حەمەد ڕاهێنەری عێراقی، چ ڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ”.

 

 

ينفي الاتحاد الكويتي لكرة القدم بشكل تام وقاطع ماتداولته بعض وسائل الإعلام عن تفاوض الاتحاد مع المدرب العراقي عدنان حمد سواء بشكل مباشر أو غير مباشر، حيث يؤكد الاتحاد أنه لم يقم بتقديم أي عرض للمدرب العراقي عدنان حمد.

وطالب الاتحاد وسائل الإعلام بتحري الدقة في نقل الأخبار… pic.twitter.com/AXWLz1jFJ7

— KuwaitFA (@KuwaitFA) June 29, 2024

 

 


بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت کە ڕۆژنامەی ئەل مەجلیسی میدیای کوەیتی دوێنێ هەینی 28ی حوزەیران هەواڵێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ڕایگەیاند:

 

“عەدنان حەمەد ڕاهێنەری عێراق لەنێو ئەو کاندیدانەیە بۆ ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی کوەیت لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 کە دانوستانیان لەسەر دەکرێت یەکێتی تۆپی پێ بۆ شوێنی ڕۆب پینتۆی پورتوگالی”.

 

 

المدرب العراقي عدنان حمد من بين المرشحين لتدريب منتخب الكويت في تصفيات كأس العالم 2026 ممن يفاوضهم اتحاد كرة القدم خلفاً للبرتغالي روب بينتو. pic.twitter.com/LEWHiHjcCr

— المجلس (@Almajlliss) June 28, 2024

 

 


چی دەزانیت دەربارەی عەدنان حەمەد؟
عەدنان حەمەد مەجید ئەلعەباسی، لە ساڵی 1961 لە شاری سامەرا لەدایکبووە، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە بواری وەرزشی لە زانکۆی بەغدا.
ڕاهێنەری تۆپی پێی عێراقیە و یاریزانی پێشووی عێراقە، بە یەکێک لە دیارترین ڕاهێنەرەکانی تۆپی پێی عێراق دادەنرێت کە بۆ ماوەی چەند ساڵێک ڕاهێنانی بە هەڵبژاردەی عێراق و ئوردن کردووە، ئەمە جگە لەوەی سەرکردایەتی ژمارەیەک یانەی وەرزشی عەرەبی و ناوخۆیی کردووە.
حەمەد لە ساڵی 2000 جامی لاوانی ئاسیا لە ئێران بەدەستهێنا، هەروەها دووەم پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیای لە دیمەشق ساڵی 2002 بەدەست هێنا، ئەمە جگە لەوەی لە ساڵی 2004 پلەی چوارەمی ئۆڵۆمپیادی ئەسینای یونان بەدەستهێنا.