ئایا حەسەن نصرالله لەم دواییانەدا ڕایگەیاندووە کەوا سعودیە هانی ئیسرائیل دەدات بۆ هێرشکردنە سەر لوبنان؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "سەید حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی حیزبوڵای لوبنانی,، ڕایدەگەیەنێت کە سعودیە ئیسرائیل هاندەدات هێرش بکاتە سەر لوبنان".

ڕونکردنەوە
ئەو ئیدیعایەی هاوپێچکراوە ڕوون نییە، بەو پێیەی ڤیدیۆکە کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ لێدوانێکی تەلەفزیۆنی کە لە 10 تشرینی دووەمی 2017 بڵاوکراوەتەوە ، کە تێیدا سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان دەردەکەوێت و سعودیە تۆمەتبار دەکات بە دەستبەسەرکردنی سەرۆکی حکومەت (سەعد حەریری)، لەو کاتەدا ئاماژەی پێدا کە:

 "وڵاتە عەرەبییەکان و خەلیجییەکان جەختدەکەنەوە لەوەی ڕێکاری توند بگیرێتەبەر لە دژی لوبنان".

واتا ڤیدیۆکە نوێ نییە و هاوکات نییە لەگەڵ ئەو ڕووداوانەی کە لە ئێستادا ڕوودەدەن لە لوبنان بەهۆی نوێبوونەوەی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەری، ئەوەش لە دوای ئەوەی حزبوڵڵا هەستا بەئامانجگرتنی چەند خاڵێکی ئیسرائیل لەسەر سنووری هەردوو وڵات.