ئایا ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە یاریزانی عێراقی عەلی جاسم نیشان دەدات لەکاتی واژوو کردنی گرێبەست لەگەڵ یانەی کۆمۆی ئێتاڵی؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "فەرمی عەلی جاسم گرێبەستی لەگەڵ یانەی کۆمۆ بۆ خولی نایابی ئیتاڵیا واژۆکرد، ماوەی گرێبەستەکەی تاکو ساڵی 2028ــە".

ڕاستییەکە

ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەپێی :

1- ئەو وێنەیەی هاوپێچکراوە ساختەیە، بەو پێیەی وێنە ڕەسەنەکە دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەی کۆمۆ (دێنیس وایز) لەگەڵ یاریزانی ئیسپانی (سیسک فابریگاس) لە کاتی واژوو کردنی گرێبەستی ڕاهێنان کردن لەگەل یانەکە لە ساڵی 2022.

 

Embed from Getty Imageswindow.gie=window.gie||function(c){(gie.q=gie.q||[]).push(c)};gie(function(){gie.widgets.load({id:'ZjdCHvINTz1vZo1C950pFw',sig:'Cpf3wC1ZNhb85N1n-uKIyHVG1U6RgtmauM1lBzWWD0M=',w:'500px',h:'594px',items:'1412225586',caption: true ,tld:'com',is360: false })});

 

2- یانەی (کۆمۆ 1907) تاکو ئێستا ڕاینەگەیاندووە کە گرێبەستی لەگەڵ (عەلی جاسم) واژوو کردبێت.

جێی باسە ڕۆژنامە نووسی ئێتاڵی (فابریزیۆ رۆمانۆ) لە بەرواری 18 حوزەیرانی 2024 پۆستێکی بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا ئاماژەی پێداوە "لایەنی عێراقی ڕازیبوو بە مەرجەکانی لەگەڵ کۆمۆ، بڕیاربوو پەیوەندی بکات بە تیمی سیسک فابریگاس لەدوا پەسەندکردنی گرێبەستەکە".

 

 

🔵🇮🇶 Understand Como have agreed deal to sign 2004 born talent Ali Jassim from Al-Kahrabaa.

Iraq born winger has agreed on terms with Como, set to join Cesc Fabregas team as soon as contracts will be approved. pic.twitter.com/Gt9CmeoSZ3

— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 18, 2024

 

 

 

لەلای خۆیەوە یاریزانی عێراقی (عەلی جاسم) ڕایگەیاند کەوا ئۆفەرێکی لەلایەن یانەیەکی خولی ئیتاڵی پێشکەش کراوە ویستوویەتی بچێتە ئەوێ، بەڵام بەڕێوەبەرێکی یانەی کارەبای کە تێیدا یاری دەکات ڕەتی کردووەتەوە، بەپێی وتەکانی (جاسم) کە وتوویەتی" بەڕێوەبەرایەتی یانەی کارەبا ڕەتیکردوەتەوە کە هاوکاری ئەو یانەیە بکات بەڵکو وەڵامی ئەو یانە ئیتاڵیەی نەداوەتەوە، ئۆفەرەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و فەرمی بووە.

لەگەڵ ئەوەشدا، دەڵێن گوایە ئۆفەرێک هەیە لەلایەن یانەیەکی ئیسپانی بەڵام تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکیان بە من یاخود بەڕێوەبەری کارەکانم نەداوە".

May be an image of 1 person, playing football, playing American football and text