ئایا ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە وێنەی ئەو سەربازەیە لە سەر سنووری ڕەفەح کوژرا؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "نەقیب ئەحمەد مستەفا جابر، سەربازی مصر، ئەمڕۆ لە شاری ڕەفەح. کوژرا".

ڕونکردنەوە
ئەو ئیدیعایەی هاوپێچکراوە چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی ئەو سەربازە میسڕیەی لەسەر سنوور گیانی لەدەستدا بەهۆی ڕوداوێکی تەقەکردنەوە ناوی (عبداللە ڕەمەزان عەشریئەمڕۆ تەرمەکەی بەخاک سپێردرا لە پارێزگای فیوم لە میسڕ.

چەندین دەزگای ڕاگەیاندن لە بەرواری 27 ئایار هەواڵی گیانلەدەستدانی سەربازێکی میسڕیان بڵاوکردەوە لە سەر سنووری ڕەفەح باشووری کەرتی غەزە، دوای ئەوەی لەگەڵ دیوی ئیسرائیلی تەقەکردن ڕوویدا.

بەڵام ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەفسەرێکی میسڕی بە ناوی (احمد مستەفا جابر)،بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە گیانی لە دەستدا لە ڕێگای ئیسماعیلیەی بیابانی، ئەو شوێنەی خزمەتی تێدا دەکرد دەکەوێتە شاری سەلوم لە سەر سنووری میسڕ و لیبیا نەک هێڵی ڕەفەحی سنووری.