ئایا ڕاستە گواردیۆلا ڕەتیکردوەتەوە تەوقە لەگەڵ سیاسەتمەدارێکی ئیسرائیلی بکات لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی دیاریکردنی مانچستەر سیتی وەکو پاڵەوانی خولی ئینگلیزی نایاب؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "هەڵوێستی مەردانەی گواردیۆلا چۆن زایۆنیە ڕیسوا دەکات، بە ئیهمال کردن و حیساب بۆ نەکردن".

ڕاستییەکە
ئە ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەو پێیەی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ 6 ئابی 2023، کە ئاهەنگی خەڵاتکردنی یانەی مانچستەر سیتی بوو بەخەڵاتی وەسیف (قەڵغانی خێرخوازی) کە پێشکەشی یانەی ئەرسناڵ کرا دوای ئەوەی بە پەنارتی 1-4 بردیەوە، ئەوەش دوای کۆتایی هاتنی کاتی دیاریکراوی یاریەکە بە یەکسان بوونی 1-1 لە یاریگای ویمبلی لە لەندەن.

 

 

 

 

 

 واتا ڤیدیۆکە کۆنە و لە ئاهەنگی دیاری کردنی مانچێستەر سیتی نییە بە نازناوی (خولی ئینگلیزی نایاب) بۆ وەرزی 2023-2024 کە بەم دواییانە بەدەستی هێنا.

سەبارەت بەو کەسەی کە ڕاهێنەری ئیسپانی (پیپ گواردیۆلا) تەوقەی لەگەڵی نەکرد و پشتگوێی خست، ناوی (ئالان سمیس) ڕاهێنەری پێشووی یانەی (کریستاڵ پاڵاس)، واتا سیاسەتمەدارێکی ئیسرائیلی نییە وەکو ئیدیعا کراوە.
 

 

 

 

سەبارەت بە هۆکاری تەوقە نەکردنی گواردیۆلا لەگەڵ سمیس هیچ هۆکارێکی دیار نییە، بەڵام سمیس لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە فۆڵۆوەرەکانی لە پلاتفۆرمی ئێکس وتی

 

"مممممم دڵنیا نیم..... زۆر پەلە نەبوو.....بەڵام دڵ خۆش نییە... وابزانم وا بیر ئەکاتەوە من ئەرسناڵم؟؟؟ 😂".


جێی باسە (ئاماریا) کچەکەی گواردیۆلا پێشتر پاڵپشتی خۆی بۆ فەلەستین دەربڕیبوو، ئاهەنگی گێڕا بە بەرز کردنەوەی کوفیەی فەلەستینی لە یاریگای ئیتیحاد لە کاتی ئامادبوونی بونی بۆ پیرۆزبایی کردن لە باوکی بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئینگلیزی نایاب لەلایەن یانەی مانچستەر سیتی.
 

 

 

 

View this post on Instagram

 

 

 

 

A post shared by maria guardiola (@maria.guardiola)

 


بەرزکردنەوەی کوفیەی فەلەستینی لەلایەن ماریا دوای ئەوە دێت کە باوکی نامەیەکی نووسی، هەندێک پێیان وابوو مەبەستی غەزەیە کاتێک وتی

 

"ئەم دنیایە پڕە لە ستەمکردن، خەڵک تەنها سێری ماڵی خۆی دەکات حەقی نیە بەوەی بەسەر دراوسێکەی دێت. سێرکە ئەمڕۆ چی ڕوودەدات لە جیهان، ئێمەش تەنها دانیشتوین و هیچ ناکەین، ستەمکردن لە پێشتە، تۆش سەیردەکەی بێ هیچ کاردانەوەیەک، ڕۆژێکیش بۆ ئێمە دێت".

 

 

تصريح بيب غوارديولا التاريخي بالفيديو :

هذا العالم أصبح مليئ بالظلم

كل شخص ينظر لمنزله فقط ويغض بصره عن ما يحدث لجاره

أنظر لما يحدث اليوم حول العالم ، ونحن نجلس هنا لا نفعل لهم شيء

الظلم أمامك، أنت تشاهده بدون أي ردة فعل ، تأكد أنه سوف يصيبك يومًا ما.

إحترام كبير يا رجل 👏🏼 pic.twitter.com/T9Ccn7NgWv

— 𝓜ostafa (@mostavic) May 10, 2024