ڕاستی ئەو ئیدیعایانەی بەشیر حجێمی چییە سەبارەت بە توشبوونی 4 هەزار منداڵ بە ئایدز بەهۆی دەرزی کوتان؟

ڕاستی توشبوونی 4 هەزار منداڵ بە ئایدز، هەروەها ئیدیعاکانی بەشیر حجێمی لەسەر ڤاکسین.

لەدوای دەرکەوتنی (بەشیر حجێمی) لە چاوپێکەوتنێکدا لە ڕاپۆرتێکی کەناڵی ئای نیوزی، لە بەرواری 17 نیسانی 2024 ڕایگەیاند کەوا:

1-توشبوونی منداڵێک 4 ساڵان بە ئایدز و لە وەڵامی هۆکاری توشبوونەکەی حجێمی گووتی بەهۆی دەرزی ڤاکسینەوە بوو.

2-ژمارەی توشبووان بە ئایدز 2000 تێپەڕاندووە، بەڵام حکومەت ئەم تاوانەی شاردووەتەوە ".

3-وەزارەت تەندروستی دانی بەوەدا ناوە".

4 - 4 هەزار منداڵ توشی ئایدز بوونە بەهۆی هەڵەی بە ئەنقەستی وەزارەتی تەندروستی".

لەدوای ئەوە، وەزارەتی تەندروستی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا گشت ئەو زانیارییانەی ڕەتکردەوە کە حجێمی بڵاویکردۆتەوە سەبارەت بە توشبوون بە ئایدز لەڕێگای دەرزی ڤاکسین، جەختیکردەوە کە" دەرزی ڤاکسینەکان سەلامەتن و کاریگەریان هەیە و لەلایەن سەرچاوی متمانە پێکراوی نێودەوڵەتیی دابین دەکرێن و نەخۆشی ناگوازێتەوە".

هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی پێداوە کە "نەخۆشی ئایدز لە ڕێگای دەرزی ڤاکسین ناگوازرێتەوە".

بەڵام ئەم زانیاریە پێچەوانەی لێدوانی ڕاوێژکاری پێشووی وەزارەتی تەندروستیە، دکتۆری ڕاوێژکار (عەبدولئەمیر الموختار) لە چاوپێکەوتنێکدا لە پڕۆگرامی (کلمة ونص) لە کەناڵی وەتەن بەهاوەڵی حجێمی، ئاشکرایکرد لە ساڵانی ڕابردوودا کاتێک بەڕێوەبەری گشتی شاری پزیشکی بوو، چەند حاڵەتێکی توشبوون بە ئایدز تۆمارکراوە لە عێراق و چەند وڵاتێکی تر بەهۆی دەرزی ڤاکسین، کە لەلایەن کۆمپانیای سانۆڤی بەرهەم هێنرابوون، دوای ئەوە چەندین جار ناوی گۆڕی و قەرەبووی زیانلێکەوتووانی نەکردەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکی پێشکەشکارەکە کە پرسی ئایا وەزارەتی تەندروستی عێراق جارێکی دیکە گرێبەستی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە کرد لەدوای گۆڕینی ناوی، لە وەڵامدا وتی "بەڵێ".

لە کاتی گەڕان بۆ سەرچاوەی ئەو ئامارانەی حجێمی ئاماژەی پێدا لەسەر توشبووانی ئایدز گوایە حکومەت شاردێتیەووە.

گەشتین بە پێچەوانەی ئەوە، بەو پێیەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی (سەیف بەدر) لە چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵی عێراقییە لە بەرواری 29  شوباتی 2024 ڕونیکردوەتەوە کەوا " 7 حاڵەتی توشبوون بە ئایدز تۆمارکراوە لەناو منداڵان تاکوو تەمەنی 4 ساڵ"،هەروەها "زیاتر لە 2000 هاوڵاتی عێراقی توشبووی ئایدزن، ئەو ڕێژەیەش کەمترینە بە بەراورد بە ڕێژەی جیهانی و وڵاتانی ناوچەکە".

بەڵام نەگەشتین بە هیچ سەرچاوەیەک کە بیسەلمێنێت 4 هەزار منداڵ توشی ئایدز بوونە بەهۆی دەرزی ڤاکسین، بەپێی ئیدیعای حجێمی، ژمارەی تووشبووان زۆر زیاترە لەوەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی پێداوە.

لە کاتی گەڕانمان بۆ هۆکاری توشبوونی منداڵانی عێراق بە ئایدز ، گەشتین بە ڕاپۆرتێک کە ئامادەکراوە لەلایەن پلاتفۆرمی (الشرق للأخبار)و لە بەرواری 17 ئاداری 2024  بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری (هودە حەمید عوسمان) دەردەکەوێت و ڕونیدەکاتەوە کەوا توشبوونی منداڵان با ئایدز بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دایکەکە توشبووە و دەیگوازێتەوە بۆ منداڵەکە، هەروەها ئاماژەی پێدا کە لە ڕێگای ئەنجامدانی پشکنین لەلایەن دایکە دووگیانەکەوە لە سەرەتای دووگیان بوون و لەکاتی لەدایکبوونی منداڵەکە دەتوانی ڕێگری لە گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بکەی لەگەڵ وەرگرتنی چارەسەر لەکاتی دووگیانیدا.