ئایا ئەو کەسەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت توشبووی ئاوڵەی مەیموونە بەهۆی ڤاکسینی کۆڤید-19؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ئاوڵەی مەیمون لە فەڕەنسا من باوەڕ بەو نەخۆشیانە ناکەم ئەو نەخۆشیانە تەنها ڤاکسین کۆڤید ١٩".
ڕاستییەکە
ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە، بەو پێیەی ئەو کەسەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ناوی (Jeremy Leignier)ە لە کاتی چاوپێکەوتنی بە یوتیوبەرێک بیانی کە تێیدا باسی نیگەرانی خۆی دەکات سەبارەت بە دوورکەوتنەوەی خەڵک لێی بەهۆی ئەو ئاوڵانەی جەستەی.
هەروەها لە ڤیدیۆیەکی جیاوازدا دەردەکەوێت لە کاتی تاقیکردنەوەیەکی کۆمەڵایەتی کە هەڵسوکەوتی خەڵکەکە نیشاندەدات بەرامبەری بەهۆی ئەو نەخۆشیە، و ئاماژەی پێدەدات کە ئەوەی تووشی بووە نەخۆشیەکی بۆماوەییە.
لە ڕێگای گەڕان بۆ شێوەی ئەو ئاوڵەی بە جەستەوەیەتی گەشتین بە نەخۆشیەکی بۆماوەیی کە توشی ئەو کەسانە دەبێت و هەمان شێوەی هەیە بەناوی (الورم العصبي الليفي 1 - Neurofibromatosis 1) کورتکراوەی ناوەکەی (NF1).
کە نەخۆشیەکە ناگوازرێتەوە و دەبێتە هۆی تێکچوونی ڕەنگی پێست و دەرکەوتنی ئاوڵە لەسەر پێست یاخود لە ژێری کە پێی دەگوترێت (الأورام الليفية العصبية)، زۆربەی کاتەکان ئەم وەرەمانە شێرپەنجەیی نیین، بەڵام دەکرێت ببن بە وەرەمی شێرپەنجەیی.