ڕێنمایی و زانیاری گرنگ بۆ خۆ پاراستن لە زیانەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی خۆر
لە چەند ساڵی ڕابردوودا پلەکانی گەرما لە عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە، کە کاریگەری هەبووە لەسەر سیستەمی کارەبا و کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا، کە بووەتە هۆکاری ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە چەندین پارێزگا.
بەڵام بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما تاکە مەترسی نییە کە ڕووبەڕووی عێراقیەکان دەبێتەوە، بەو پێیەی ئاستی بەرزی تیشکی سەروو بنەوشەیی کە لە خۆرەوە دەردەچێت، دەگاتە ئاستێکی بەرز، ئەمڕۆ هەینی لە بەغدای پایتەخت گەشتە ئاستی 11 (زۆر بەرزە) کە دەبێتە مەترسی گەورە بۆ سەر تەندروستی.
لە هەمان کاتدا هەندێک تیشکی سەروو بنەوشەیی گرینگە بۆ تەندروستیمان، کەوا لە پێستمان دەکات ڤیتامین (دی) دروستبکات کە گرینگە بۆ کارەکانی ئێسک و خڕۆکەی خوێن و بەرگری لەشمان.
بەڵام هاوسەنگی کلیلە، بەرکەوتنی زۆری تیشکی سەروو بنەوشەیی بەشێوەیەکی بەردەوام مەترسی دەخاتە سەر تەندروستیت تووشی:
- شێرپەنجەی پێست: بەهۆی تیشکی سەروو بنەوشەییەوە ساڵانە زیاتر لە 1.5 ملیۆن شێرپەنجەی پێست تۆمار دەکرێت.
- پیربوونی پێشوەختەی پێست و زیانی دیکە کەدەبێتە هۆی تێکچوونی پێست.
- تاریکبوونی بیلبیلەی چاو: شێوەیەک لە شێوەکانی تێکچوونی چاو کە دەبێتە هۆی لەدەستدانی ڕوونی سەر بیلبیلەی چاو و تاریکبوونی بینین.
- ڕێگریکردن لە سیستەمی بەرگری لەش: بەرکەوتنی زۆر بە تیشکی سەروو بنەوشەیی لەوانەیە ڕێگری بکات لە کارکردنی دروستی سیستەمی بەرگری لەش و بەرگری سروشتی پێست.
ئاستی پێوەرەکانی تیشکی سەروو بنەوشەیی
بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ڕێوشوێنی زیاتری پاراستن لە خۆر پێویستە کاتێک ئاستەکان:
- زیاتر لە 11 (زۆر بەرز).
- (8 - 11) بەرز.
خۆپاراستن پێویست دەکات کاتێک ئاستەکان لە نێوان:
- (6 - 7) بەرز.
- (3 - 5) مامناوەند.
خۆپاراستن پێویست نییە کاتێک ئەستەکان لە:
- (1 - 2) نزم.
ڕێنماییەکانی خۆپاراستن لە تیشکی سەروو بنەوشەیی : بەپێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەبێت:
- کەمکردنەوەی ئەو کاتانەی لە ژێر خۆر بەسەری دەبەیت لە نیوەڕۆدا.
- گەڕان بۆ سێبەر.
- پۆشینی جلوبەرگی پارێزراو و کڵاوی لێوار پان بۆ پاراستنی دەموچاو و گوێچکەکان و مل لە تیشکی خۆر.
- چاویلکەی هەتاو لەبەر بکە کە 99 بۆ 100% پارێزگاری لە تیشکی سەروو بنەوشەیی-أ (UV-A) و سەروو بنەوشەیی-ب (UV-B) دابین دەکات.
- بەکارهێنانی پارێزەری هەتاوی سێبەر فراوان بۆ ئەو شوێنانەی کە جلوبەرگ دایناپۆشێت.
باشترین ڕێگا بۆ خۆ پاراستن لە تیشکی خۆر ئەوەیە کە بەدوای شوێنی سێبەردا بگەڕێیت و جل لەبەر بکەیت لە بری بەکارهێنانی دژە خۆر
- دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی ئامێری ئەسمەرکردنی دەستکرد، بەکارهێنانی جێگرەوەی خۆر ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاد دەکات، هەرگیز نابێت ئەسمەرکردنی دەستکرد بە بژاردەیەک بۆ بەدەستهێنانی پێویستی ڤیتامین D هەژمار بکرێت. زۆرێک لە وڵاتان یاسایەکیان جێبەجێ کردووە کە بەکارهێنانی جێگرەوەی خۆر قەدەغە دەکات یاخود سنووردار دەکات.