ڕاستی هەواڵی دەست لەکارکێشانەوەی دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پۆستەکەی چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "د.سه‌باح هه‌ورامی ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌".

ڕاستییەکە

ئەو هەواڵە ساختەیە، لە کاتی گەڕان بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵی دەست لەکارکێشانەوەی دکتۆر سەباح هەورامی لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، هیچ سەرچاوەیەکمان نەدۆزییەوە کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت.

بەو پێیەی دکتۆر سەباح هیچ هەواڵێکی بڵاونەکردوەتەوە سەبارەت بە دەست لەکارکێشانەوەی لە پەیجە فەرمییەکەی، هەروەها هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی باوەڕپێکراو هەواڵی هاوشێوەی بڵاونەکردوەتەوە.

لەلای خۆیەوە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە بەیاننامەکەیدا کە لە بەرواری 10ی کانوونی یەکەمی 2024 بڵاویکردووەتەوە، ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە دەست لەکارکێشانەوەی دکتۆر سەباح هەورامی دەکات، دووپاتیکردەوە کە ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە.