ئایا هەواڵی خۆکوشتنی یاریزانی بەڕازیلی دانی ئەلڤێس ڕاستە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "هەواڵی مردنی دانیال ئەلڤێس و خۆکوشتنی لە زیندان یەکێکە لەو هەواڵانەی لە بەرازیل بڵاوبونەتەوە".

ڕاستییەکە
ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەو پێیەی هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی بەڕازیل یاخود ڕاگەیاندنە نێودەوڵەتییەکان هەواڵی هاوشێوەیان بڵاونەکردوەتەوە.
هەژماێکی پلاتفۆرمی X (تویتەر پێشتر) کە چەند مانگێک پێش ئێستا دروستکراوە بە دیاریکراوی لە تشرینی یەکەمی 2022 بە ناوی (Paulo Albuquerque) هەستاوە بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە بەرواری 9 ئاداری 2024 کە تێیدا دەڵێت "ئەو زانیاریەی پێم گەیشتووە دەڵێت دانییال ئەلڤێس خۆی کوشتووە" لەو پۆستەوە هەواڵی مردنی ئەو یاریزانە بڵاوبووەوە.

دوای ماوەیەک هەژمارەکە هەستاوە بە ڕونکردنەوەی پۆستەکەی پێشووی و دەڵێت "من باسی کۆڕی مامەکەم ئەکەم دانیالزینیۆی خەڵکی نۆڤا ئیگواسۆ کە بێسەروشوێن بوو، بەڵام بە زیندوویی دۆزیانەوە"،واتا ئەو هەواڵەی پێشوتری ڕەتکردەوە.

هەروەها برای دانیاڵ ئەلڤێس (نای ئەلڤێس) ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە لە ڕێگای ڤیدیۆیەک لە ستۆری ئینستاگرامەکەی.

هەروەها بەرپرسی ڕۆژنامەوانی دانیال ئەلڤێس پەیوەندی کرد بە ڕادیۆی (بیلۆ هۆریزۆنتی) ئیتاڵی و ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و گوتی ڕێکاری یاسایی دەگرینەبەر بەرامبەر هەرکەسێک ئەو هەواڵە بڵاوبکاتەوە،بە پێی چەند ماڵپەڕێکی میدیای ئیتاڵی.