ئایا ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە وێنەی ئەو دوو هاوسەرەی ڕەفەحە کە شەهیدبوون بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پۆستێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "ئەو خێزانە بچووکەی کە بەهیوای ژیانەوە  لە نێو کەلاوە ڕوخاوەکانی غەزەدا ویستیان ماڵێک پێکەوە بنێن پاش سێ ڕۆژ لە هاوسەرگیرییەکەیان سوپای زایۆنیزمی دڕندە شەهیدی کردن".

ڕونکردنەوە

ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی (مەحمود و شەیما) ئەو دوو هاوسەرەی وێنەیان بڵاوکراوەتەوە لە ژیان ماون، پیاوەکە لە گرتە ڤیدیۆییەکدا دەردەکەوێت ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە شەهیدبوونیان دەکەن و وتی کەوا ئەوان باشن و لەگەڵ هاوسەرەکەی لە خێمەیەکدا لە گۆڕەپانێکی تۆپی پێ ژیان بەسەردەبەن لە ناوچەی بەلحی ناوەڕاستی غەزە.

جێی باسە ئەو دوو هاوسەرەی شەهید بوونە بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل ناویان (عبدالله ئەبو نەحل و مریەم دیب)ە، کە چەند ڕۆژێک دوای هاوسەرگیریەکەیان شەهیدبوون بەهۆی بۆردومانەکانی سەر ڕەفەح لە باشووری غەزە.