ڕاستی ئەو هەژمارە چییە لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بەناوی لەتیفە ئیسماعیل هەنیە دانراوە؟

لەم دواییانەدا هەژمارێک لە پلاتفۆرمی X (تویتەری پێشوو) دروستکراوە بەناوی لەتیفە ئیسماعیل هەنیە،گوایە هەژماری فەرمی کچی سەرۆکی جوڵانەوەی (حەماس).

ڕاستییەکە
ئەو هەژمارە ناگەڕێتەوە بۆ کچەکەی هەنیە (لەتیفە) ،بەو پێیەی چەند خاڵێکمان لێی تێبینیکرد:
1-هەژمارەکە لە سەرەتای مانگی تەمموزی 2024 دروستکراوە، بە ناوی بەکارهێنەر (Ghzhbnt27956).

2-وێنەی سەر هەژمارەکە دەگەڕێتەوە بۆ کچەزای هەنیە (ڕوئیا هومام) کە پێشتر لە تشرینی دووەمی 2023 گیانی لەدەستدا لە بۆردومانێک بۆ سەر غەزە.

قد تكون صورة ‏‏‏شخصين‏، و‏أشخاص يبتسمون‏‏ و‏سيارة‏‏

3-هەژمارەکە لە سەرەتای دروستکردنی چەند پۆستێکی بڵاوکردوەتەوە لەگەڵ ئاماژەکردن بە چەند هەژمارێکی هەڕەمەکی بۆ زیادکردنی فۆڵۆوەر و کارلێک.

قد تكون صورة ‏‏‏شخص واحد‏، و‏خريطة‏‏ و‏نص‏‏

4-هەژمارەکە چەند وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە گوایە کچەکانی خێزانی هەنیەن، بەڵام لە ڕاستیدا وێنەکان هیچ پەیوەندیەکی نییە بە خێزانی هەنیە. کە دوو وێنەی تێدایە دەگەڕێنەوە بۆ مۆدێلێک لە غەزە بەناوی (مەلاک فەزە) کە ڕۆژانەی خۆی لە هەژمارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە کە تێیدا یارمەتی ئاوارەکان دەدات لە خێمەکان لە ڕێگای دروستکردنی خواردن بۆیان و کۆکردنەوەی هاوکاری.

هەروەها یەکێک لەو وێنانەی هەژمارەکە بڵاویکردوەتەوە گوایە وێنەی کچەزای هەنیەیە (ڕوئەی) کە پزیشکی دەخوێند پێش گیانلەدەستدانی، بەڵام وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ مۆدێلێکی یەکێک لە دوکانەکانی فرۆشتنی سەرپۆش لە تورکیا، هەژماری دوکانەکە (متجر حجابی) چەند ڤیدیۆیەکی بڵاوکردوەتەوە هەمان ئافرەت تێیدا دەردەکەوێت لە کاتی نمایشکردنی کاڵاکان.

قد تكون صورة ‏‏‏شخص واحد‏، و‏حجاب‏‏ و‏نص‏‏
قد تكون صورة ‏‏‏شخص واحد‏، و‏‏وشاح‏، و‏حجاب‏‏‏ و‏نص‏‏

ئەو هەژمارە ڕووداوی کوشتنی (ئیسماعیل هەنیە) لە ئێران ئیستیغلال کردووە بۆ بەدەستهێنانی کارلێک.

هەنیەی تەمەن 62 ساڵ، لە بۆردومانێکدا گیانی لەدەستدا کە شوێنی مانەوەی بە ئامانج گرت لە باکووری تەهران بەیانی ڕۆژر چوارشەممە بەرواری 31 تەمموزی 2024،حەماس ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بە ڕووداوەکە.
هەنیە ناسراو بە (ئەبا عەبد) سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس بوو لە ساڵی 2017 هەتاکوو گیانلەدەستدانی، هەروەها لە ساڵی 2006 پۆستی سەرۆکایەتی حکومەتی دەسەڵاتی فەلەستینی وەرگرتووە.