ڕاستی ئەو وێنەیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە تەقینەوەیەکی ئەم دواییانەی لوبنان نیشاندەدات؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "فەرقی ئاسمانی فنلاند و ئاسمانی لوبنان لە دو وینەدا".
ڕاستییەکە
ئەو وێنەیە کۆنە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی تشرینی یەکەمی 2023 کە ساتی بۆردومانکردنی کەرتی غەزەیە لەلایەن ئیسرائیل وەکو وەڵامێک بۆ ئەو هێرشەی جوڵانەوەی حەماس لە بەرواری 7 تشرینی یەکەمی 2023 کە ناونراوە بە "تۆفانی ئەقسا"، واتا وێنەکە لوبنان نییە وەکو لە ئیدیعایە چەواشەکارانەکە ئاماژەی پێدراوە.
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دوای فراوانبوونی شەڕی نێوان حزبوڵڵا و سوپای ئیسرائیل دێت، کە بووە هۆی کوژرانی چەندین ئەندامی حزبوڵڵا و زیادبوونی ژمارەی کوژراوانی نێو سوپای ئیسرائیل.