ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە کە شەڕی زارەکی نێوان سەرۆکی سووریا و سەرۆکی لوبنان نیشاندەدات؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە شەڕی زارەکی نێوان سەرۆکی سووریا (بەشار ئەسەد) و سەرۆکی لوبنان (نەجیب میقاتی) نیشاندەدات لە لوتکەی ئیسلامی عەرەبی لە ڕیاز.

ڕاستییەکە
ئە ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، ئەو کەسەی ڤیدیۆکەی ساختە کردووە گرتە ڤیدیۆیەکی لێکداوە لەگەڵ تۆمارێکی دەنگی ساختە کە بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە، ئەوەش لە ڕێگای پێدانی نمونەیەکی دەنگەکە بە بەرنامەکە بۆ دروستکردنی ئەو وشانەی کە دەیەوێت.

هەروەها ڤیدیۆکە پێکدێت لە چەند گرتەیەکی جیاواز، وەکو:
1-گرتەی یەکەم کە پێشکەشکاری کەناڵی حەدەس (رۆلا ئەلخەتیب) نیشاندەدات لە کاتی پێشکەشکردنی هەواڵێک لە بەرواری 10ی تشرینی دووەمی 2024،کە تێیدا دەڵێت "ڕاگەیاندنی ئیسرائیل: تەل ئەبیب و واشنتۆن و بەیروت ڕەشنووسێکی ڕێکەوتنیان گۆڕییەوە بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان".
هەروەها ئەو لۆگۆیەی لای ڕاستی سەرەوە لۆگۆی کەناڵی ئەلجەزیرەیە کە بە بەرنامەیەکی دەستکاری کردن زیاد کراوە، بەو پێیەی (ئەلخەتیب) پێشکەشکاری کەناڵی حەدەسە نەک ئەلجەزیرە.

2-گرتەی دووەم کە وتەی سەرۆکی لوبنان (میقاتی) نیشاندەدات لە لوتکەی ئیسلامی عەرەبی لە ڕیاز لە بەرواری 11ی تشرینی دووەمی 2024، کە تێیدا باسی ئەو قەیرانەی کرد کە لوبنان پێیدا تێدەپەڕێت و جەختی کردەوە کە قەیرانێکی مێژوویی چارەنووسسازە و هاوشێوەی نەبووە.

3-گرتەی سێیەم کە وتەی سەرۆکی سووریا (ئەسەد) نیشاندەدات لە لوتکەی ئیسلامی عەرەبی لە ڕیاز لە بەرواری 11ی تشرینی دووەمی 2024،کە تێیدا ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەولەویەتی ئێستا وەستاندنی جینۆساید و پاکتاوی نەتەوەییە.
واتا گشت گرتە ڤیدیۆکان هیچ شەڕێکی زارەکی لە نێوان سەرۆکی سووریا و سەرۆکی لوبنانی تێدا نییە لە لوتکەی ئیسلامی عەرەبی لە ڕیاز لە بەرواری 11ی تشرینی دووەمی 2024، وەکو لە پۆستە ساختەکە ئیدیعا کراوە.