ڕاستی ئەو بەڵگەنامەیە چییە بڵاوکراوەتەوە کە بڕیارێکی وەزارەتی دارایی فیدراڵی لەخۆ دەگرێت بۆ تەوتین کردنی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەڵگەنامەیەک بڵاوکراوەتەوە کە لە بەرواری 27 تشرینی یەکەمی 2024 تۆمارکراوە، کە گوایە بڕیارێک لەلایەن وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵی دەرکراوە کە جەخت لە کۆتایی هاتنی تەوتین کردنی موچەی فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی دەکاتەوە تاکو کۆتای ساڵی 2024.
ڕاستییەکە
ئەو بەڵگەنامەیە ساختەیە، بەڵگەنامە ڕەسەنەکە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی تەمموزی 2024، کە وەزیری دارایی نوسراوێکی نوسینگەی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران (سۆران عومەر سەعید) ئاراستەی بانکی ڕافیدەین و ڕەشید و بازرگانی عێراقی کردووە، بۆ لێپرسینەوە لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە تەوتین کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە هەرسێ بانکەکە، بۆ وڵامدانەوەی.
هەروەها ئەو بەڵگەنامەیە چەندین هەڵە لەخۆ دەگرێت، یەکێک لەوانە بەرواری دەرچوونی لەسەر نییە، هەروەها شێوازی نوسینی ژمارەکانی بەروار و واژووی وەزیری دارایی جیاوازە لەو شێوازەی کە لە بەڵگەنامە فەرمیەکان لەلایەن وەزیری دارایی بەکار دەهێنرێت.
ڕۆژی 21ی شوباتی 2024، دادگای فیدراڵی بڕیارێکی دەرکرد و تێیدا حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم پابەند کرد بە یەکلاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ بانکەکانی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم پابەند کرد بە ڕادەستکردنی سەرجەم داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان بۆ حکومەتی فیدراڵی (گەنجینەی ویلایەتەکە).