ڕاست کشانەوەی قەتەر لە نێوەندگیری لە دانوستانەکانی نێوان حە ماس و ئیسرائیل چییە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "قەتەر لە ناوبژیوانی کردنی نێوان غەزە و ئیسڕائیل کشایەوە ، وە بارەگەکەشیان داخست دەزانن بۆ ؟".
ڕونکردنەوە
تیمەکەمان هەستا بە لێکۆڵینەوە لە ڕاستی ئەو هەواڵە، بەڵام نەگەشتین بەهیچ سەرچاوەیەک کە بیسەلمێنێ قەتەر کشاوەتەوە لە ناوبژیوانی یاخود هیچ کام لە فەلەستین و ئیسرائیل هەواڵی هاوشێوەی ڕانەگەیاندووە.
هەروەها (ماجد محەمەد ئەنساری) وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی قەتەر لە بەرواری 9ی تشرینی دووەمی 2024 ڕایگەیاند "هەوڵەکانی قەتەر بۆ نێوەندگیری لە نێوان حەماس و ئیسرائیل لە ئێستادا ڕاگیراون".
ئاماژە بەوەداوە کە ئەو ڕاپۆرتانەی باس لە کشانەوەی دەوڵەتی قەتەر لە نێوەندگیری سەبارەت بە ئاگربەست لە غەززە بڵاوبوونەتەوە ڕوون نین.
بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە دوای ئەوە دێت کە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی، ڕۆژی شەممە 9ی تشرینی دووەمی 2024، لە" سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی" کە ناوی نەهێنراوە، ڕایگەیاند کە قەتەر بڕیاری داوە لە ڕۆڵی نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بکشێتەوە بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان، بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فرانس 24.