ڕاستی ئەو وێنەیە چیە کە تێیدا فەرماندەی سوپای قودس ئیسماعیل قائانی بە جلوبەرگی ئافرەتانەوە دەردەکەوێت؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە وێنەی (ئیسماعیل قائانی) فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە پاسدارانی ئێرانە کە بە جلی ئافرەتانەوە دەردەکەوێت.

ڕاستییەکە

ئەو پۆستەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەو پێیەی وێنەکە دەستکاری کراوە بە فۆتۆشۆپ، بە زیادکردنی عابایەکی ژنانە بۆ ئەوەی وا دەرکەوێت کە عابایەکەی پۆشیوە.

وێنە ڕەسەنەکە لە بەرواری 11 شوباتی 2024  بڵاوکراوەتەوە لە کاتی بەژداریکردنی لە ڕێپێوانێک بۆ یادی 45 ساڵەی شۆڕشی ئێران.