ڕاستی ئەو وێنەیە چیە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە وێنەی ئەبو باقر ساعدیە ؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "زانیاری نوێ : وێنەیەی ئەو سەرکردەیەی حز*ب اللە کەئەمشەو کوژرا ئەبو باقر السعدی".

ڕاستییەکە

ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەو پێیەی ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا پیاوێک لەگەڵ جێگری پێشوی سەرۆکی حەشدی شەعبی (ئەبو مەهدی موهەندیس) دەردەکەوێت (وسام محەمەد سابر ساعدی) ناسراو بە (ئەبو باقر ساعدی) نییە، کە شەوی چوارشەممە بەرواری 7 شوباتی 2024 ئۆتۆمبێلەکەی بە ئامانج گیرا لە ناوچەی مەشتەلی پایتەختی بەغداد.

ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2019 کە چاوپێکەوتنی نێوان ئەمینداری گشتی مەزارگەی کازمیە (حەیدەر حەسەن شەمری) و ئەبو مەهدی موهەندیسە لە یادی شەهید کردنی ئیمام حوسەین ڕەزای خوای لێبێت.

بەپێی وێنەکان ساعدی بەشێوەیەکی زۆر جیاواز لە شەمری دەردەکەوێت.

May be an image of 1 person