ئایا ڕاهێنەری تاجیکستان هیچ لێدوانێکی داوە کە تێیدا بڵێت یەکێتی ئاسیا دەیەوێت چەند هەڵبژاردەیەکی دیاریکراو سەربکەون؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "پیتەر ڕاهێنەری تاجیکستان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا دەیەوێت لە کاتی پاڵەوانێتییەکەدا هەندێک تیپ لەسەر حیسابی ئەوانی تر سەربخات و ئەمەش  ڕوویدا".

ڕاستییەکە

ئەو لێدوانەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەو پێیەی (پیتەر سیگرت) کرواتی کە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تاجیکستانە هیچ لێدوانێکی هاوشێوەی نەداوە لە دوای یاری تاجیکستان و ئوردن، کە لە بەرواری 2 شوباتی 2024 یاریەکە بەڕێوە چوو لە چوارچێوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئاسیا کە بە بردنەوەی ئوردن کۆتایی پێهات بە تۆمارکردنی گۆڵێک بە هەڵە لەلایەن یاریزانی تاجیکستانی (وحدەت حەنونوف) لە گۆڵی هەڵبژاردەکەیان.

بە پێچەوانەوە ئەوەوە، سیگرت لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کەوا هەڵبژاردەی ئوردن شایستەی بردنەوە بوون، گوتی

دەمەوێت پیرۆزبای لە هەڵبژاردەی ئوردن بکەم، ڕاهێنەرێکی ناوازەیان هەیە و یاریزانی چاکیان هەیە کە بەشێوەیەکی زۆرباش یاریان کرد و شایەنی بردنەوە بوون، بەڵام ئێمە چەندین هەڵی گۆڵ کردنمان لەدەستدا