ئایا هەواڵی گیان لەدەستدانی باپیرە ابو ضیاء خاوەنی وتەی "روح الروح" ڕاستە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵی مردنی پیاوێکی فەلەستینی بڵاوبوەتەوە بە ناوی (ابو ضياء) خاوەنی وتە بەناوبانگەکە "روح الروح".

ڕاستییەکە
ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە و (خالد نبهان ابو ضياء) لە ژیاندا ماوە، لە گرتە ڤیدیۆییەکدا دەردەکەوێت کە لە فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە لە بەرواری 19 کانوونی دووەم، و تێیدا ئەو دەنگۆیەی ڕەتکردەوە کە باس لە گیانلەدەستدانی دەکات دڵنیای دا کە ئەو باشە.

باپیرە خالید دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوبووەوە ناسرا، کە تێیدا باوەشی کردووە بە جەستەی نەوەکەی(ریم) کە نازناوی "روح الروح" لێنرا دوای ئەوە لە بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە گیانی لەدەستدا، هیچ بۆ باپیرەکە نەمایەوە لە دوای نەوەکەی جگە لە گوارەی گوێی کە کردویەتی بە جلەکانیەوە.