ئایا ئەو وێنەیەی بەم دواییانە بڵاوکراوەتەوە دژە موشەکی ئەمریکا نیشان دەدات لە مەکە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پۆستێک کراوە کە دەڵێت "ئەمریکا سیستەمی پاتریۆتی لەنزیک کەعبەی پیرۆز جێگیرکرد".

ڕاستییەکە

ئەو پۆستەی بڵاوکراوەتەوە ڕاست نیە، ئەو وێنەیەی هاوپێچکراوە کۆنە، پێشتر لە ساڵی 2019 لەلایەن وەزارەتی بەرگری سعودیە بڵاوکراوەتەوە لە کاتی بەڕێوەچوونی وەرزی حەج.

واتا وێنەکە کۆنە و دژە موشەکەکان هی سعودیان نەک ئەمریکا وەکو چۆن لە پۆستەکە ئیدیعا کراوە.