ڕاستی ئەو بەستەرە چییە کە گوایە کۆمپانیا بن العمید کردویەتیەوە بۆ بردنەوەی دیاری؟

لە ئەپڵیکەیشنەکانی نامەناردن بەستەرێک بڵاوبووەتەوە بۆ بردنەوەی دیاری کە لەلایەن کۆمپانیای بن العمید دابەشدەکرێت.
ڕاستییەکە
ئەو بەستەرەی بڵاوکراوەتەوە سکامە، لە دوای پشکنینی لە ڕێگای ماڵپەڕی (VirusTotal) کە تایبەتە بە پشکنین و شیکارکردنی فایل و بەستەر کە تا چەند سەلامەتە،دەرکەوت کە زیانبەخشە و بەکاردێت بۆ فیشینگ.

لە دوای کردنەوەی بەستەرەکە و پەیڕەوکردنی چەند هەنگاوێک بۆ بەدەستهێنانی دیاریەکان، داوات لێدەکات کە ژمارە مۆبایلی کەسیت بنوسیت و بەستەرەکە بۆ 10 کەس بنێریت لە ڕێگای وەتسئاپ بۆ بردنەوەی دیاریەکان، کە ئەمەش تەنها ڕێگایەکی هەڵخەڵەتاندنە بۆ زیاتر بڵاوکردنەوەی بەستەرەکە و هەتاکو زۆرترین کەس بەشداری بکات و بەستەرەکە بکاتەوە بۆ فیشینگ.

تیمەکەمان هەستا بە نوسینی ژمارەیەکی خەیاڵی و ناوێکی خەیاڵی کە لە ئەنجامدا داوای لێمان کرد کە بەستەرەکە بۆ 10 کەس بنێرین لە ڕێگای وەتسئاپەوە.
لەلای خۆیەوە کۆمپانیای بن العميد لە بەرواری 19 کانوونی یەکەمی 2023 لە ڕێگای هەژمارەکانیەوە لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاگاداریەکی بڵاوکردەوە دەربارەی ئەو بەستەرە و گوتی:
"ئەم ڕێکلامە ساختەیە و هیچ پەیوەندیەکی نییە بە کۆمپانیای بن العميد و کۆمپانیاکەمان هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە لە مەترسی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم ڕێکلامە ساختانە".
