سیستەمی تەکنەلۆجیای زانیاری لە چەند وڵاتێکی جیهان لەکار کەوت.

چەندین بەکارهێنەری سیستەمی Windows لە جیهاندا ڕایانگەیاند کەوا پچڕانێکی بەرفراوان لە سیستەمی زانیاری جیهاندا ڕوویداوە، چەندین بانک و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و کەناڵی تەلەفزیۆنی و سیستەمی تەندروستی لە جیهاندا کە پشت دەبەستن بە پڕۆگرامەکانی Microsoft365 ڕایانگەیاند کەوا خزمەتگوزاریەکانیان پچڕاوانن لە بەرواری 19 تەمموزی 2024.

کە ئەو هەڵەیە بووەتە وەستانی هەزاران گەشتی فڕۆکەوانی و خزمەتگوزاری قیتاڕ لە چەند وڵاتێک.

(جۆرج کۆرتز) بەڕێوەبەری کۆمپانیای CrowdStrike (کۆمپانیایەکی جیهانیە بۆ ئاسایشی ئەلیکترۆنی) ڕایگەیاند کەوا ئەم کەموکوڕیە هێرشێکی ئەلیکترۆنی یاخود ڕوداوێکی ئەمنی نییە وەکو هەندێک لە دەنگۆکانی باسیان کردووە.

 

 

CrowdStrike is actively working with customers impacted by a defect found in a single content update for Windows hosts. Mac and Linux hosts are not impacted. This is not a security incident or cyberattack. The issue has been identified, isolated and a fix has been deployed. We…

— George Kurtz (@George_Kurtz) July 19, 2024

 

 

 

لەلای خۆیەوە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری مایکرۆسۆفتی فێرکاری - عێراق (ئەحمەخ عزالدین) ڕایگەیاند:

“زۆربەی سیستەمەکان لە دۆخی نوێکردنەوەی ئۆتۆماتیکیدان، ئەمەش بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی کەموکوڕیەکان بۆ ژمارەیەکی زۆر لە سیستەمەکانی پەیوەست بە خزمەتگوزارییە هەورییەکانی مایکرۆسۆفت.”

هەروەها:

"چارەسەری ئەوەیە نوێکردنەوەی ئۆتۆماتیکی ڕابگیرێت و سێرڤەر و سیستەمەکان بگەڕێندرێتەوە بۆ پێش نوێکردنەوەکە و گەڕاندنەوەی backup کە ئەمەش کارێکی زۆری دەوێت لەلایەن مایکرۆسۆفت و کراودستریک و هەروەها گشت ئەو کۆمپانیایانەی زەرەرمەند بوونە بەو پێیەی ئەندازیاران و پرۆگرامسازان و تەکنیک کاران دەبێت کارێکی زۆر بکەن تاکو سیستەمەکان کاربکەنەوە بە شێوەیەکی ئاسایی کە چەندین کاتژمێر دەخایەنێت ".

چەند هەنگاوێک کە لەوانەیە هەندێک لە بەکارهێنەران سوودی لێ ببینن بۆ ئەو سیستەمەکانینا کاربکاتەوە:

1-سیستەمەکەت لە دۆخی سەلامەت کار پێبکە (Safe mode) یاخود سیستەمی (Windows Recovery Environment)

2-بڕۆ سەر C:\windows \system32. \drivers\CrowdStrike directory.

3-شوێنی ئەم فایلە دیاریبکە C-00000291*.sys و ڕەشیبکەوە.

4-بە شێوەیەکی ئاسایی هۆستەکە بخەرەوە کار.

لەژێر ڕۆشنایی ڕووداوەکە، وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق (جیهاد دیوان) ڕایگەیاند:

"هیچ فڕۆکەخانەیەکی عێراق کاریگەری لەسەر نەبووە بەهۆی ئەو هەڵە تەکنیکیەی لە سیستەمی کۆمپیوتەری جیهاندا هەبووە کە کاریگەی لەسەر فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکان هەبووە".

جێی باسە ئەم هەڵە تەکنیکیە بووەتە هۆی نزمبوونەوەی پشکەکانی کۆمپانیای CrowdStrike بە ڕێژەی 20% لە بازارگانی پێش بازاڕ لە وۆڵ ستریت.