ڕاستی ڕاگەیاندنی بزوێنەرێکی نوێ لەلایەن ئیلۆن مەسک کە بە ئاو کاردەکات چییە؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت " ئیلۆن مەسک بزوێنەرێکی نوێ ڕادەگەیەنێت کە بە ئاو کاردەکات".
ڕاستییەکە
ئەو هەواڵە ساختەیە، دوای ئەو گەڕانەی کە تیمەکەمان ئەنجامیدا نەگەشتین بەهیچ سەرچاوەیەک کە ڕاستی ئەو هەواڵە بسەلمێنێت لە هەژمارە فەرمیەکەی ئیلۆن مەسک، کە سەرۆکی کۆمپانیای تێسلایە بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی و پاتری گەورە و وزەی خۆر، هەروەها لە هەژماری فەرمی تێسلاش هیچ شتێکی لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە، هەروەها هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن لە زاری مەسکەوە هەواڵی هاوشێوەی نەگواستوەتەوە.
سەبارەت بەو وێنانەی هاوپێچکراون کە ئۆتۆمبێل بە بزوێنەری ئاوەوە نیشان دەدەن، لێکۆڵینەوەی تیمەکەمان دەریخستووە کە ڕاستی نین و لە ڕێگەی بەرنامەکانی زیرەکی دەستکرد دروستکراون، بەو پێیەی هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو نییە بۆ پشتگیریکردنی بوونی بزوێنەری ئاو لەلایەن کۆمپانیای تێسلا، و ئەمەش هەمان ئەو ئەنجامەیە کە ماڵپەڕی Autopower پێی گەیشتووە، کە تایبەتە بە هەواڵەکانی ئۆتۆمبێل، لە کاتێکدا تێسلا بەردەوامە لە داهێنانەکانی لە بواری گواستنەوە، سەرنجی ئێستای لەسەر باشترکردنی تەکنەلۆجیای ئۆتۆمبێلی کارەباییە، نەک پەرەپێدانی سیستەمی نوێی وزەی ناعەمەلی کە پشت ببەستێت بە ئاو.
ئیلۆن مەسک کێیە؟
ئەندازیار و داهێنەر و ملیاردێرە و هەڵگری سێ ڕەگەزنامەیە: ئەفریقای باشوور، کەنەدا و ئەمریکا، لە 28ی حوزەیرانی 1971 لە شاری پریتۆریای باشووری ئەفریقا لەدایکبووە.
لە مانگی حوزەیرانی 2009 وەبەرهێنانی کرد لە تویتەر (کە دوای گۆڕا بۆ "X")، و بووە خاوەنی %9.2ی پشکەکانی لە مانگی ئازاری 2022، لە تەمموزی 2023 ناوەکەی گۆڕی بۆ "X"، ، لە ساڵی 2016 دەستیگرت بەسەر کۆمپانیای "سۆلار سیتی" بۆ بەرهەمهێنانی وزە لە تیشکی خۆر لە بەرامبەر 2.6 ملیار دۆلار، بۆ ئەوەی ببێتە بەشێک لە گروپی تێسلا.