جەنگی فەلەستین و ئیسرائیل.. چۆن لێکۆڵینەوەمان لە بڵاوکراوە ساختەکان کرد و تێبینی چیمان کرد؟

لە بەرواری ٧ تشریبی یەکەمی ٢٠٢٣ جوڵانەوەی (حەماس) لە ڕێگای باڵە چەکداریەکەی هەستا بە هێرش کردن و دزەکردن بۆ ناو کۆمەڵگا نیشتەجێبوەکانی ئیسرائیلیەکان لە بەرگی کەرتی غەززە لە ئۆپەراسیۆنێک بە ناوی "تۆفانی ئەقسا"، دوابەدوای ئەوە هێزەکانی ئیسرائیل وەڵامیان داوە بە جەنگێکی بەردەوام و لە کەرتی غەزە کا ماوەی دوو مانگە بەردەوامە لە نێوان حەماس و ئیسرائیل.

کە ئەوەش بووە هۆی بڵاوبوونەویەی هەواڵی ساختە و چەواشەکارانە کە کاریگەریەکی گەورەی هەبوو ئەمجارە بەهۆی ئەوەی بووە بەشێکی گرنگ لە جەنگی نێوان ئەو دوو لایەنە، کار گەشتە ئەوەی سەرۆکی ئەمریکی (جۆ بایدن) دەنگۆیەکی بڵاوکردەوە لەسەر ئەندامانی گرووپە فەلەستینیەکان و ناوبردنیان بە "تیرۆرست" و سەربڕینی منداڵان لە هێرشەکەی ٧ تشرینی یەکەم.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و ئیدیعاکانی حکومەتی ئیسرائیل، ئەوەش بەپێی وتەبێژی کۆشکی سپی لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەی (واشینتۆن پۆست)، پێش ئەوەی کۆشکی سپی پاشگەزببێتەوە لەو لێدوانەی جۆ بایدن، ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست لێدوانێکی لە زاری وتەبێژی کۆشکی سپی گواستەوە و گوتی

"نە بایدن و نە هیچ بەرپرسێکی ئەمریکی هیچ وێنەیەکیان نەبینیوە کە ڕاستی ئەو ڕاپۆرتە بسەلمێنێت".

ئەو نموونەیەی کە باسمان کردوە تەنها بۆ ڕونکردنەوەی کاریگەری دەنگۆیەکانە لەسەر ئەم جەنگە کە بووەتە ڕێگا خۆشکەرێک بۆ بەلاڕێبردنی هەواڵ و بڵاوبوونەوەی.

کەواتە چۆن هەواڵەکان بەلاڕێدا بران دەربارەی ئەم جەنگە؟ و چۆن دەتوانین مامەڵەیان لەگەڵ بکەین و دووربین لە کەوتنە داویەوە؟ و تێبینی چیمان کرد؟

جۆرەها هەواڵی چەواشەکارانە بڵاوکراونەتەوە
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زۆرترین هەواڵی ساختە بڵاوکراوەتەوە لە ڕێگەی دەستکاری کردنی ناوەڕۆکی بابەتەکە بۆ بەلاڕێبردنی خوێنەران یاخود بە دەستکاری کردنی وێنەکان یاخود بڵاوکردنەوەی وێنەی کۆن کە پەیوەندی نیە بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس و لکاندنیان بەوانەوە یاخود وێنەی دروستکراو بە زیرەکی دەستکرد، هەروەها لە ڕێی گرتەی ڤیدیۆییەوە بە دەستکاری کردنی یاخود بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆی کۆن یاخود بڵاوکردنەوەی گرتەی یاریە ئەلیکترۆنیەکان و بڵاوکردنەوەی لەسەر بنەمای کە گوایە ئەمە ئەو ئۆپەراسیۆنانەیە کە لەکاتی جەنگدا تۆمارکراون
 


مامەڵە لەگەڵ هەواڵەکانی ئەم شەڕە بکە و خۆت بەدوور بگرە لە کەوتنە تەڵەی هەواڵە ساختەکانەوە
سەرەڕای زۆری ئەو هەواڵانەی بڵاودەکرێنەوە سەبارەت بە ناکۆکی نێوان حەماس و ئیسرائیل و جەنگی غەززە، گرنگە کە بزانی چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت و چۆن مامەڵە لەگەڵ ساختەکە دەکەیت، لێرەدا ڕۆڵی گرنگی ڕاگەیاندنه سەربەخۆ و بێلایەنەکان دەردەکەوێت لە ڕۆماڵکردنی هەواڵەکان و گەیاندنی بۆ جیهان کە چی دەگوزەرێت بێ ئەوەی پشتی هیچ لایەنێک بگرێت، هەروەها وەرگرتنی زانیاری لە سەرچاوەی فەرمی پەیوەندیدار بۆ گرنگر ڕاستی هەواڵەکە، هەروەها بۆ لایەنەکانی لێکۆڵینەوە لە هەواڵ و کارکردن بۆ ئاشکراکردنی هەواڵە ساختەکان و ڕونکردنەوەی ڕاستیەکەی بۆ ئەوەی نەکەویتە داوی هەواڵە ساختەکان ،ئەمە تایبەتە بە خوێندنەوەی هەواڵی جەنگ بەبێ ئەوەی ماندوو بیت.

سەبارەت بە لێکۆڵینەوە لە هەواڵەکان بەشێوەیەکی کەسی و هەوڵدان بۆ زانینی ڕاستیەکەی، هیچ ڕێگایەک نییە جگە لە ئامرازەکانی لێکۆڵینەوە و ڕێگا داڕێژراوەکان، کە خێرایە و ئاسانکاری دەکات لە گەڕان و شیکاری و دەستنیشانکردن، لە نێوان سەدان ئامرازی بەکارهاتوو، (ئەپڵیکەیشنی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی) وەکو یەکەم و تاکە ئەپڵیکەیشن هەژماردەکرێت کە زیاتر لە 10 ئامراز لە خۆ دەگرێت بۆ گەڕان لە ڕێگەی نوسین و لێکۆڵینەوە لە وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی لە ڕێگای ٤ وێبگەڕ،هەروەها شیکردنەوەی وێنە و دیاریکردنی ئەو بەشەی کە دەستکاری کراوە و دەرهێنانی مێتا داتاکەی و پشکنینی بەستەرەکان و شیکاری کردنی خراپەکان و ئەوانەی سەلامەت نین، هەروەها لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی تر کە ئەو ئامرازانە جێبەجێی دەکەن.

ئەو هەواڵانەی کە لێکۆڵینەوەمان لێ کردوون و ڕاستیەکەیمان ڕونکردوەتەوە
لە سەرەتای ٧ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، ئەو ڕۆژەی حەماس دەستی کرد بە هێرشەکانی بۆ سەر پڕۆژە نیشتەجێبوەکانی ئیسرائیل، هەواڵە ساختە و چەواشەکارەکان بڵاوبوونەوە، یەکەم دانە کە سەرنجمان دا ڤیدیۆیەک بوو لەسەر هەژماری فەرمی کەناڵی (الجزيرة) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکرابوەوە کە گوایە "ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەختی نێوان چەکدارانی فەلەستین و هێزە داگیرکەرەکانە لە ناوچەی سدیروت لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی تۆفانی ئەقسا"، بەڵام لە کاتی لێکۆڵینەوەمان لەو گرتە ڤیدیۆییە لە ڕێگای دابەزاندنی ڤیدیۆکە و بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی کە هەڵدەستێت بە بردنی چەند وێنەیەکی ڕوون لە گرتە ڤیدیۆییەکە و گەڕان بۆی، گەشتین بەو ئەنجامەی کە گرتە ڤیدیۆیەکە پێشتر لە ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە کە ساتی پێکدادانی نێوان ئاسایشی مەکسیک و گروپێکی چەکدارە لە باکووری مەکسیک.
کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە 

لە دوای ئەوە و بەشێوەیەکی بەرفراوان دەیان پەڕە و هەژماری هەستان بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک کە گوایە "ساتی خستنە خوارەوەی دوو هێلیکۆپتەری ئیسرائیلیە لەلایەن یەکەکانی قەسامەوە"، بەڵام دوای لێکۆڵینەوەمان لە ڤیدیۆکە بە هەمان شێوەی پێشوو، گەشتین بە ڤیدیۆ ڕەسەنەکە کە لە بەرواری ٣ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بڵاوکراوەتەوە، کە لە ناونیشانەکەی ئاماژەی پێدراوە کە خستنە خوارەوەی دوو هێلیکۆپتەرە لە یاری ئەلیکترۆنی ARMA.
کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە 

بە هەمان شێوەی پێشوو کە لێکۆڵینەوەمان لەو دوو گرتە ڤیدیۆییە کرد، لێکۆڵینەوەمان لە وێنەیەک کرد کە بەناو نیشانی "جوڵانەوەی حەماس وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە کە گوایە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی چەند چەکدارێکی ئیسرائیلیە لە بنکەیەکی نزیک غەززە"، لە پاش دابەزاندنی وێنەکە و بەکارهێنانی تایبەتمەندی گەڕان پێچەوانە بۆ وێنە کە بەردەستە لەسەر ئەپڵیکەیشنەکەمان گەشتین بە ڕاستی وێنەکە کە دەرکەوت بەڕێوەچوونی ڕاهێنانێکە لە لایەن ژووری هاوبەشی یەکە فەلەستینیەکان لە ساڵی ٢٠٢٢.
کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە

ئەمجارەیان بە شێوەیەکی جیاواز گەشتین بە ڕاستی بڵاوکراوەیەک کە وێنەیەکی لەگەڵ هاوپێچ کرابوو گوایە"یەکەم شەهیدی عێراقی لە فەلەستین وێنەگری ڕۆژنامەوانی محەمەد ساڵح کە خاڵکی ناسڕیەیە و لە کاتی ڕوماڵکردنی ڕوداوەکانی تۆفانی ئەقسا شەهید بووە"، لە ڕێگای گەڕانی پێچەوانە بۆ وێنەکە نەگەشتین بە هیچ ئەنجامێک بەڵام لە کاتی گەڕان بە بەکارهێنانی چەند وشەیەکی سەرەکی وەکو" ڕۆژنامەنووس محەمەد ساڵحی" گەشتین بە چەندین بڵاوکراوەیەک کە سەرەخۆشی لێدەکەن، یەکێک لەوانە كە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەستین بوو لەسەر هەژماری فەرمی فەیسبووکی محەمەد ساڵحی، دەرکەوت کە ئەو کەسە فەلەستینیە نەوەک عێراقی وەکو چۆن بە شێوەیەکی چەواشەکارانە بڵاوکرابوەوە.
کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە

بە گەڕانەوە بۆ گرتە ڤیدیۆیەکان کە گەورەترین بەشی هەیە لە ساختەکردن، ماڵپەڕە ئیسرائیلیەکان لەگەڵ هەژماری (ئەفیخای ئەدرەعی) گرتە ڤیدیۆییەکیان بڵاوکردبووەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەیگوت "هێرشی ئاسمانی هێزە چەکدەرەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ئەم بەیانییە" لە دوای گەڕان گەشتین بە ڕاستی ڤیدیۆکە لە ڕێگای ئەپڵیکەیشنەکەمانەوە و دەرکەوت کە ڤیدیۆی بۆردومانەکە دەگەڕێتەوە بۆ بۆردومانکردنی ناوچەی ئەریحا لە باشووری شاری ئێدلبی سووریا.
کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە

لە کاتی لێکۆڵینەوە لە گرتە ڤیدیۆییەک کە لەسەر هەژمارە بیانیەکان بڵاکرابووەوە و مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنابوو کە گوایە "فەلەستینیەکان هەستاون بە ڕفاندنی منداڵانی ئیسرائیل و بەندکردنیان لەناو قەفەس و گاڵتەپێکردنیان" لە کاتی لێکۆڵینەوە لە ڤیدیۆکە گەشتین بە گرتەیەکی شاشە کە لە بەرواری ٨ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بڵاوکرابوەوە هەژمارێکی تیکتۆکی نیشان دەدا بەناوی (مظلوم فبلادي) کە ٣ ڕۆژ پێش دەستپێکردنی (تۆفانی ئەقسا) بڵاویکردبووەوە، دوای ماوەیەک ڤیدیۆکە لەسەر هەژمارەکە سڕایەوە.
هەروەها خاوەنی هەژمارەکە هەستا بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی تر لە بەرواری ٨ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ وەکو وەڵامێک بۆ کۆمێنتێک لەسەر ڤیدیۆی یەکەم کە پرسیاری دەکرد ئاخۆ ئەو منداڵانە "زایۆنین"، خاوەنی هەژمارەکە وەڵامی دایەوە و نوسی "ئەو منداڵانەی کە لە گرتە ڤیدیۆییەکە دەردەکەون خزمی ئەون و منداڵی" زایۆنی"نین، دڵنیای دا کە ڤیدیۆکە بەر لە ٣ ڕۆژ لە" ڕوداوەکان" تۆمارکراوە.
دەربارەی ناسنامەی خاوەن هەژمارەکە کە ڤیدیۆکەی بڵاوکردبوەوە، تیمی (ڕوانگەی فەلەستینی بۆ پشتڕاستکردنەوە و پەروەردەی میدیایی) ڕونیکردەوە لە لێکۆڵینەوەیان بۆ ئاشکراکردنی ڕاستی ڤیدیۆیەکە دەرکەوت کە "گەنجێکە خەڵکی کەرتی غەززەیە".
کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە

لەگەڵ بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی مەعمەدانی، چەندین هەژماری حکومی ئیسرائیل هەوڵیاندا کە ڕای گشتی بەلاڕێدا ببەن بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک کە لە ٣ گرتە پێک دەهات بە تۆمەتبارکدنی (جوڵەی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین) بە بۆردومانەکە لە دوای هەڵدانی چەندین موشەک بە ئاڕاستەی ئیسرائیل،کە گوایە یەکێک لەو موشەکانە بەر نەخۆشخانەکە کەوتوە بە پێی ئیدیعاکانیان، بەڵام تیمەکەمان لێکۆڵینەوەی لەو ئیدیعایە کرد و گرتە ڤیدیۆییەکانمان شیکردەوە و لە ڕێگەی ئەو بەروار و کاتەی کەلەسەر ڤیدیۆکە دەردەکەوێت بۆمان دەرکەوت کە ئەو گرتە ڤیدیۆییانەوی کە هەژمارە فەرمیەکانی حکومەتی ئیسرائیل بڵاویان کردووەتەوە چەواشەکارانەیە و کاتژمێرێک لە دوای بۆردومانی سەر نەخۆشخانەکە تۆمارکراوە.
کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە

لایەنی ئیسرائیلی هەر بەوەندە نەوەستا، بەڵکو ڕۆژنامەنووسی ئیسرائیلی (ئیدی کۆهن) لە ڕێی هەژماری فەرمی خۆیەوە لەسەر پلاتفۆرمی X (تویتەر پێشتر) ڤیدیۆیەکی بڵاوکردوەتەوە لەگەڵ ئیدیعایەک کە دەڵێت "بەپەلە کوشتارگەی مەعمەدانی، موشەکەکانی حەماس چروکیان کرد و بەسەرکەوتوویی هەڵنەدران و کەوتنە سەر بێ تاوانەکان"، لە کاتی گەڕانمان بۆی لە ڕێگای گەڕانی پێچەوانە گەشتین بە کۆپیەکی کۆنی ڤیدیۆکە کە لە ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکراوەتەوە، تێبینیمان کرد کە ئەوە ئیدی کۆهن ئیدیعای ئەکات پێچەوانەی ئەوەیە کە ئیسرائیل پێشتر ئیدیعای ئەکرد سەبارەت بەو لایەنەی کە موشەکەکەی هەڵداوە، کە جوڵانەوەی (جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین) تۆمەتبارکرا نەک جوڵانەوەی حەماس.
کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە

لە نموونەکانی بەلاڕێبردنی هەواڵەکەنی جەنگ لە ڕێی دروستکردنی وێنە بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد، وێنەیەک بڵاوبوەوە کە گوایە خێمەی ئاوارەکانی ئیسرائیلە، لە کاتی لێکۆڵینەوە لە وێنەکە چەندین هەڵەمان بۆ دەرکەوت کە دەیسەلمێنێت ئەو وێنەیە ساختەیە و ڕاستی نییە، لێرەوە داواتان لێدەکەین ورد ببنەوە لە وردەکاریەکانی وێنەکان پێش ئەوەی بۆی بگەڕێن لە ڕێگای ئامرازەکانی لێکۆڵینەوە چونکە ئەو وێنانەی کە لە ڕێگای زیرەکی دەستکردەوە دروستکراون نادۆزرێنەوە چونکە پێشتر بڵاو نەکراونەتەوە، بۆ نموونە دەتوانی ورد بیتەوە لە زانیاریەکانی ناو وێنەکە و وردەکاریەکانی، کە ئەمە لێکۆڵینەوەکەی ئیستایە و ئەنجامەکانی :
١-دەرکەوتنی ئاڵای ئیسرائیل بە دوو ئەستێرە نەک یەک ئەستێرە، هەروەها شێوەی ئەستێرەکان تەواو نین و بە شێوەیەکی کە دەچن.
٢-خێمەکانی لای ڕاستی وێنەکە وا دەردەکەون کە لەسەر یەک کۆمەڵ کراون.
٣-ئەو کەسانەی لە وێنەکە دەردەکەون جلو بەرگی زستانەی ئەستوریان پۆشیوە کە هێشتا زستان دەستی پێ نەکردووە لە فەلەستین (لە ماتی بڵاوکردنەوەی وێنەکە).
٤-هەندێک لە کەسەکان وا دروستکراون کە وا دەردەکەوێت لەسەر خێمەکان وەستابن.
کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە

هەروەها وێنەیەک بڵاوکرایەوە کە گوایە ئیسرائیلیەکان نیشان دەدات لەکاتی دروشم وتنەوە بۆ سوپای ئیسرائیل، لە کاتی لێکۆڵینەوە لە وێنەکە بە بەکارهێنانی گەڕانی پێچەوانە بۆمان دەرکەوت وێنەکە ڕاستی نییە و بە بەکارهێنانی زیرەکی دوستکرد دروست کراوە، کاری کەسێکە بەناوی(Omri Shefi) کە لەسەر هەژمارەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە لە بەرواری ١١ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە

بیرمان نەچێت هەندێک نموونەی بڵاوکراوەی ساختەتان بۆ باسکەین کە تیمەکەمان ئاماژەیان داوە کە وێنەی کۆن بەکارهاتووە و لکێنراوە بە جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل،گرینگترینیان بڵاو بوونەوەی دوو وێنەیە کە گوایە وێنەی ئەفسەرێکی ئیسرائیلیە بەناوی (یائیر شالام) کە ئەفسەری بەرپرس بوو لە هێرشەکەی سەر کەمپی بریج، پێش و دوای ئەوەی یەکەی بەرەنگاربوونەوەی فەلەستینی دەستگیری بکات، لە دوای گەڕان بۆ دوو وێنەکە لە ڕێی ئەپڵیکەیشنەکەمانەوە بۆمان دەرکەوت کە یەکێکیان وێنەی لێوای پێشوو (یائیر غولان) کە جێگری سەرۆک ئەرکانی پێشووی "هێزی بەرگری ئیسرائیلیە" و لە ڕێگای گەڕان بۆ ناوی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەرکەوت کە چالاکە لەسەر هەژمارەکانی کە ئەوەش هەواڵی دەستگیرکردنی ڕەتدەکاتەوە.
وێنەکەی تر وێنەی سیاسەتمەدار و بازرگانی ئۆکرانی و لایەنگری ڕوسی(ڤیکتۆر میدڤیدچۆکە)، کە لەلایەن دەزگای ئاسایشی ئۆکرانی ساڵی پێشوو دەستگیرکرا.
کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە

نەک تەنها وێنە بەڵکو گرتە ڤیدیۆییەک بڵاوکرایەوە لەگەڵ دەقێکدا کە گوایە"وەزیری بەرگری سوپای ئیسرائیل دەستبەسەرکراوە" لە کاتی لێکۆڵینەوە لە ڤیدیۆکە دەرکەوت کە ئەو هێزە چەکدارانەی لە ڤیدیۆکە دەردەکەون نیشانەیەکیان پێوەیە کە ئاڵای (ئازەربایجان) لەسەر نەخشێنراوە.
هەروەها وشەکانی (DTX) کە لەسەر کەلوپەلە سەربازیەکانیان نوسراوە کورتکراوەی (Dövlət Təhlükəsizliyi Xidməti) واتا دەزگای ئاسایشی وڵات کە سەربە ئازەربایجانە و لە کاتی بەراورد کردنی شێوەکان دەتوانین ئاماژەی ئەوە بدەین کە وەزیری بەرگری ئیسرائیل(یواف گالانت) لە نێوان دەستبەسەرکراوانی ناو ڤیدیۆکە نییە.
سەرباری ئەو خاڵانەی کە باسمان کرد گەشتین بە ڤیدیۆ ڕەسەنەکە کە پێشتر کەناڵی فەرمی دەزگای ئاسایشی وڵاتی ئازەر بڵاویکردۆتەوە لە یوتیوب لە بەرواری 5 تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣،کە ساتی دەستگیرکردنی (ئەرکادی گۆکاسیان، باکو ساهاکیان، داڤیت ئەشخانیان) کە بەرپرسانی پێشووی ناوچەی (ناگورنو کاراباخن).
کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە

هەروەها ڕێگاکانی چەواشەکردن هەواڵەکانی جەنگ لە ڕێگای دروستکردنی هەژمار بەناوی کەسایەتیە بەناوبانگەکان کە گوایە پشتگیری لە لایەنێکیان دەکات، بۆ نموونە بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی شاشەی هەژمارێک بەناوی (Mel Gibson) لەگەڵ ئاڵایەکی ئیسرائیل کە لە جێگای ئەستێرەکە کاتژمێرێکی لمیان خستوەتە جێگای لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "کۆتایی نزیکە و خۆیانیش دەزانن، لەبەر ئەوەیە دەیانەوێت هەموو شتێک لە ڕێگایان تێک بدەن" لە کاتی گەڕان هیچ بڵاوکراوەیەکی هاوشێوەمان نەدۆزیەوە یاخود ئەو هەژمارەی کە خۆی وەکو میل گیبسۆن ناساندووە بەڵکو هیچ هەژمارێکی فەرمیمان نەدۆزیەوە کە تایبەت بێت بە میل گیبسۆن.
کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە

هەروەها گرتەیەکی شاشە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە تێیدا ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی (چاڤی هێرناندێز.) سەرەخۆشی لە قوربانیانی بۆردومانەکەی سەر غەززە دەکات، بەڵام لە دوای گەڕان بۆ هەژمارەکە لەسەر پلاتفۆرنی X دەرکەوت کە ئەوە هەژماری فەرمی چاڤی نییە بەڵکو هەژماری یەکێک لە هەوادارەکانێتی، کە ئەوەش لەلایەن هەژمارەکەوە ئاماژەی پێدراوە لە بایۆ هەژمارەکە لە ڕێگای نوسینی ( it's a fan account) واتا هەژماری هەوادارە.
کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە

لە کۆتای پوختەی ڕاپۆرتەکە لەسەر دیارترین هەواڵە ساختەکان کە بڵاوکراونەتەوە لە چوارچێوەی ململانێ و ڕوداوەکانی فەلەستین کە تیمەکەمان توانیبێتی ڕاستیەکەی ڕونکردبێتەوە لە دوای لێکۆڵینەوە لێی بە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی بە شێوەیەکی سەرەکی لە کارەکانیان بەهۆی ئەوە کە ئاسانکاریەکی زۆر دەکات بۆ گەشتن بە ئامرازە بەکارهاتوەکان کە هەمویان لە یەک شوێن کۆ کراونەتەوە، کۆرسێکتان پێشکەش دەکەین لەسەر لێکۆڵینەوە لە ناوەڕۆکی دیجیتاڵی، بە هەردوو ئاستی سەرەکی و پێشکەوتوو کە بێ بەرامبەر بەردەستە لەسەر پلاتفۆرمە پەروەردەییەکەمان لە سەر ماڵپەڕەکەمان، لەگەڵ چەندین ڤیدیۆ کە پێشتر دروستمان کردوە بۆ هۆشیارکردنەوە فێرکردنی میکانیزمەکانی لێکۆڵینەوە.
میکانیزمی گەڕانی پێشکەوتوو لە ڕێگای وێبگەری گووگڵ
 

پرۆسەی گەڕان بەدوای وێنەدا بە بەکارهێنانی وێبگەڕەکانی گەڕان جگە لە گووگڵ
 

لێکۆڵینەوە لە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
 

ڕونکردنەوەی ئەو سوود و تایبەتمەندانیەی کە ئەپڵیکەیشنی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی بەردەستی دەخات