ئایا ڤیدیۆکە تەرمی شەهیدانی فەلەستین لە غەزە نیشان دەدات؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت"لە هەموو کۆڵانێکی شاری غەززە تەرم هەیە".

ڕونکردنەوە

ئەو بڵاوکراوەیە چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی ڤیدیۆیەکە لە گۆڕەپانی فەلەستین لە تەهرانی پایتەختی ئێران تۆمارکراوە،کە خۆپیشاندانێکە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەو کوشتارگەریەی کە بەرامبەر هاوڵاتیانی فەلەستین دەکرێت، هەروەها وەکو سومبولێک بۆ هەزاران منداڵی شەهید کە بەهۆی بۆردومانەکانی سەر کەرتی غەزە شەهیدبوونە کە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی 2023 دەستی پێکردووە.

هەروەها وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند لە بەرواری 7 تشرینی یەکەم هەتاکو 10 تشرینی دووەمی 2023 نزیکەی 11025 کەس شەهید بوونە.