ئایا ئەو گرتە ڤیدیۆییە تەرمی سەربازانی ئیسرائیل نیشان دەدات ؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "عەقیدێك لە فەیلەقی 808ی سوپای ئیسرائیلی داگیركەر دەلێت: ئێمە کێشەمان هەیە لە هەڵگرتنی تەرمی سەربازانی ئیسرائیل لەبەر ئەوەی دوای رۆژێك كە دەكوژرێن بۆنێكی زۆر پیس و ناخۆشیان لێ دەردەكەوێت لە کاتێکدا تەرمی یەکێک لە".
ڕونکردنەوە
ئەو دەقە چەواشەکارانەیە،ئەو ڤیدیۆیە لە بەرواری 23 تشرینی یەکەمی 2023 لە لایەن وتەبێژی فەرمی (یەدەگ) سوپای بەرگری ئیسرائیل (Roni Kaplan) بڵاوکراوەتەوە لەسەر هەژمارەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بە پێی وتەکانی گوایە تەرمی نیشتەجێبووانی کۆمەڵگاکانن کە پێیان دەگوترێت (کیبۆتس) و لە گرتە ڤیدیۆکەدا (Roni Kaplan) دەڵێت
کیبۆتسەکان و چەندین گوندی تر بۆناو تەنەکەی خۆڵ. ئەو کەسانەی کە بیابانیان کرد بە کێڵگەی گەشەسەندوو،پسپۆڕانی بەرەنگاربوونەوەی بیابان
چی دەزانی دەربارەی کیبۆتسەکان؟
ئەو کۆماڵگا کشتوکاڵیانەن کە درووست کران لە دوای کۆچکردنی یەهودیەکان لە ڕوسیا و ئەوروپای ڕۆژهەڵات بۆ فەلەستین لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی پێشوو.
ئەم کۆمەڵانە پشت دەبەستن بە سامانی گشتی بۆ وەبەرهێنان، سامانی تاکە کەسی تێدانییە، هەڵدەستن بە دابەشکردنی داهاتی ساڵانەی بەرهەمهێنان بە شێوەیەکی یەکسان لە نێوان ئەندامانی کۆمەڵگا کشتوکاڵییەکە.