ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چیە کە بڵاوکراوەتەوە بە ناونیشانی "خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی بە 50 سەربازەوە"؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "فڕۆکەیەکی ئیسرائیل بە ٥٠ سەربازەوە کەوتە خوارەوەو تێکشکا".

ڕاستییەکە
ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە ڕاستی نییە ،ئەو گرتە ڤیدیۆییە یاریەکی ئەلیکترۆنی جەنگییە بە ناوی (ARMA3).
پێشتر ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە پەڕێکی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە لە بەرواری 7 ئابی 2023 بە ناوی (BELAL The Gamer) ،کە خاوەنی پەڕەکە هەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئەو یاریانەی کە دەیکات جا شەڕی تانک بێت یاخود فڕۆکەی جەنگی.