ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چیە کە گوایە گەنجێکی شاری هەولێر نیشاندەدات لە کاتی مەلەکردن لە ناو ئاوی کۆبووەوەی سەر شەقام ؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "گەنجێکی هەولێر لەگەڵ کۆبوونەوەی ئاوەکە مەلە دەکات...".

ڕاستییەکە

ئەو ئیدیعایەی هاوپێچ کراوە بە ڤیدیۆکەوە نادروستە، لە دوای گەڕان گەشتین بە ڤیدیۆیەکی هەمان کەس کە لە گۆشەیەکی جیاوازەوە تۆمارکراوە،و لە ڕێگەی بەدواداچوون بۆ تابلۆی دوکانەکان و گەڕان بۆیان لە سەر نەخشەکانی گوگڵ و بەراورد کردنی باڵەخانەکان دەرکەوت کە ڤیدیۆکە لە شەقامی (عمر بن عبدالعزيز) تۆمارکراوە لە شاری دەمامی سعودیە، هەر لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمەوە هەتاکو سەرەتای مانگی تشرینی دووەم بارانێکی بەخوڕ ڕوی لەو شارە کرد و بووە هۆی لافاو و نقومبوونی شەقامەکان.