ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چیە کە گوایە پەیامنێرێک لە کاتی پەخشکردنی هەواڵدا گیان لەدەست دەدات؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "ساتی مردنی پەیامنێری کەناڵی عـالـم لە غـەزە لە پەخشی ڕاستەوخۆ".

ڕاستییەکە

ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە نادروستە،ئەو پەیامنێرەی لە ڤیدیۆکە دەردەکەوێت ناوی (إسراء البحيصي) و لە ژیاندا ماوە، لە ڤیدیۆکە وا دەردەکەوێت دەبورێتەوە لە کاتی پەخشکردنی هەواڵدا و بەوهۆیەوە داگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەو پەیامنێرە لە دوای چاکبوونەوەی گەڕاوەتەوە بۆ پەخش کردنی هەواڵ، هەروەها بە بەردەوامی چالاکیەکانی لەسەر هەژمارەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاودەکاتەوە.