ئایا ئەو ڤیدیۆییەی ڕاستە کە چەند سەربازێکی سعودی نیشان دەدات کە لەلایەن هێزە بەرگریکارەکانی فەلەستین دەستگیرکراون کاتێک شانبەشانی هێزە ئیسرائیلیەکان شەڕیان دەکرد؟

ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت"سەربازی سعودی لەپەلامارو هجومی اسڕئیل بۆ سەر غەزە بەشداربوون ، سەیربکەن چۆن بەدیل گیراون

تو خودا بەس پێم بڵێم جەنگەکە جەنگی ئیسلام و کوفرە بەڵام سەربازەکانی سعودیە بۆ بەشداری دژی موجاهیدان دەکەن و بۆ بەدیل گیراون؟!!!."

ڕاستییەکە

ئەو گرتە ڤیدیۆییە کۆنە و پێشتر لە ساڵی 2017 بڵاوکراوەتەوە،چەند سەربازێکی سعودی نیشان دەدات کە دەستگیرکراون لە کاتی شەڕێکدا لەسەر سنووری نێوان سعودیە و یەمەن، لەلایەن هێزە حوسییەکان لە یەمەن.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت کە کەتیبەکانی قەسام ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە تیایدا چەند دیلێکی ئیسرائیلی نیشان دەدەن و یەکێکیان پەیامێکی ڕەخنە ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی ئیسرائیل (بنیامین ناتانیاهۆ) دەکات و دەڵێت:

"تۆ پەیمانتدا ئازادمان بکەیت، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە دەناڵێنین بەدەست شکست هێنانت لە سیاسەت و ئاسایش و سەربازی، بەهۆی ئەو شکستەی کە بەدوای خۆتدا هێنات".