ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە پیاوێکی ئایینی نیشان دەدات کە دەڵێت ماتۆڕسکیلێکی ئیمام عەلی دۆزیوەتەوە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "بەپەلە ماتۆڕەکەی ئیمام عەلی دۆزرایەوە".

ڕاستییەکە

ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە پیاوێکی ئاینی نیشان دەدات و گوایە ماتۆڕسکیلێکی ئیمام عەلی دۆزیوەتەوە، ڕاستی نییە و ڤیدیۆکە بە تەکنیکی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.

لە کاتی شیکردنەوەی ڤیدیۆکە بە بەکارهێنانی ئامرازی تایبەت، ئەنجامەکان نیشانیان دا کە ڤیدیۆکە ڕاستی نییە بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بە زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.

دوای پێداچوونەوە بە ڤیدیۆکە، تێبینی ئەوە کرا کە دەربڕینی هەندێک وشە وەک (دراجة، معارك، يسوقها، معوج) هەڵەیە، ئەمەش لەو ڤیدیۆیانەدا باوە کە بە تەکنیکی زیرەکی دەستکرد بەرهەم دەهێنرێن.

ئەمە مانای ئەوەیە کە ڤیدیۆکە ڕاستەقینە نییە و لەلایەن زیرەکی دەستکردەوە دروستکراوە، کە ئەوەش ئەو بانگەشەیە بەدرۆ دەخاتەوە.

هەندێک جار زیرەکی دەستکرد بەکاردێت بۆ دروستکردنی وێنە یان ڤیدیۆی چەواشەکارانە بە مەبەستی وروژاندنی مشتومڕ و بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروست.

وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە لاهور شێخ جەنگی نیشئن دەدات لە زیندان، بەڵام وێنەکە بە بەکارهێنانی تەکنیکی زیرەکی دەستکرد دروستکراوە.

هەروەها وێنەیەکی دیکە بڵاوکرابووەوە، گوایە بانگەشەی یەکێک لە کاندیدەکانی ڕەوتی سادیقون نیشان دەدات، بەڵام دوای پشتڕاستکردنەوە، دەرکەوت کە ڕاست نییە.