ڕاستی ئەو هەواڵە چییە بڵاوکراوەتەوە کە گوایە دیوانی وەقفی سوننە هۆشداری داوە بە ئیمامە کوردەکانی مزگەوتەکانی پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدین سەبارەت بە کۆکردنەوەی کۆمەک و ناردنی بۆ کوردانی سوریا؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "وەقفی سوننی بووەتە ڕێگر لە بەردەم ئەنجامدانی چاکە، ئەم بڕیارەی دیوانی وەقفی سوننی بۆ قەدەغەکردنی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەماوانی کورد لە سووریا، هیچ ناوێکی تری بۆ نییە جگە لە جیاکاریی نەتەوەیی لە ژێر پەردەی ئاییندا".
ڕاستییەکە
ئەو هەواڵەی لە بارەی هۆشداری دان بە ئیمامە کوردەکانی کەرکوک و سەڵاح الدین لە لایەن وەقفی سوننە لە کۆکردنەوەی هاوکاری و گەیاندنی بۆ کوردانی سوریا بڵاوبووەتەوە، ساختەیە.
بەدواداچوونمان بۆ ئەو هەواڵە گومانلێکراوانە کرد بە گەڕان بە بەکارهێنانی وشەی سەرەکی لە وێبگەڕەکانی گەڕان، هەروەها بە پێداچوونەوە بە ماڵپەڕی فەرمی و هەژمارە فەرمییەکانی دیوانی وەقفی سوننە، بۆ دڵنیابوون لە دروستی ئەو هەواڵەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، هیچ سەرچاوەیەکمان نەدۆزیەوە کە بیسەلمێنێت ئەو هەواڵە ڕاستە، هەروەها هیچ کام لە میدیا ناوخۆییەکانیش ڕوماڵیان نەکردووە.
لای خۆیەوە دیوانی وەقفی سوننی ڕاستی ئەو هەواڵەی ڕەتکردەوە، ئەویش لەڕێگەی پۆستێک کە لە بەرواری 22ی کانوونی دووەمی 2026 لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکرایەوە، تێیدا ڕایگەیاند:
"دیوانی وەقفی سوننی عێراق بە توندی ژەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە لەلایەن هەندێک پلاتفۆرمی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە، گوایە هۆشداری دراوە بە ئیمامەکانی مزگەوتە کوردنشینەکانی پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاح الدین سەبارەت بە کۆکردنەوەی هاوکاری یان گەیاندنی هاوکاری بۆ کوردانی سوریا، نووسینگەکە پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەم هەواڵە درۆیە و هەڵبەستراوە و دوورە لە ڕاستییەوە".
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ساختەیە هاوکاتە لەگەڵ پێشهاتە ئەمنیی و فشارە سەربازی و ئابوورییەکان، لەگەڵ شەپۆلەکانی ئاوارەبوون لەنێو دانیشتوانی کورد، بەتایبەتی لە ناوچەکانی نزیک لە هێڵەکانی پێشەوە، دوای پێکدادانەکان و ڕێککەوتنێکی ناسکی ئاگربەست لە نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات.
لەگەڵ تێکچوونی بارودۆخی مرۆیی لە هەندێک ناوچەی سوریا، هەڵمەتی بەخشینی مرۆیی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ خێزانە زیانلێکەوتووەکان، بەتایبەتی لە بوارەکانی خۆراک، دەرمان و پێداویستییە سەرەتاییەکان. ئەم هەوڵانە بەشێکن لە کاری مرۆیی و بە هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان ئەنجام دەدرێن.
ڕۆژی 18ی کانوونی دووەمی 2026، ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا ڕێککەوتنێکی واژۆ کرد بۆ ئاگربەست و یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ سوپای سوریا. ڕێککەوتنەکە بریتی بوو لە ڕادەستکردنی دەروازە سنوورییەکان و دامەزراوە نەوتییەکان و سەرچاوە ئاوییەکان بە دەوڵەت، لە هەمان کاتدا پاراستنی دامەزراوەکانی، جگە لە کشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پارێزگاکانی ڕەقە و دێرەزۆر.
بەپێی هەواڵی میدیاکان، لە 20ی کانوونی دووەمی 2026، عەبدولکەریم عومەر، نوێنەری بەناو "خۆبەڕێوەبەریی کورد"، دووپاتی کردەوە کە ئەو دانوستانانەی کە ڕۆژی پێشتر لە دیمەشق سەبارەت بە میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە ئەنجامدرا، بەتەواوی ڕووخاون.
لای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری سوریا لەهەمان ڕۆژدا ئاگربەستی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە 20ی 1ی 2026 تا 24ی 1ی 2026 ڕاگەیاند، کە بە پابەندبوون بە لێکتێگەیشتنەکانی لەگەڵ هێزەکانی (هەسەدە) دەستیپێکرد و بەمەبەستی دڵنیابوون لە سەرکەوتنی هەوڵە نیشتمانییەکان.
هەروەها لە بەرواری 24ی کانوونی دووەمی 2026، وەزارەتی بەرگری سوریا، ڕایگەیاند:
" درێژکردنەوەی ئاگربەست لە سەرجەم کەرتەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبی سوریا بۆ ماوەی 15 ڕۆژ ڕادەگەیەنین کە لە کاتژمێر 11:00 شەوی 24ی کانوونی دووەمی 2026 کاری پێدەکرێت، ئەم درێژکردنەوەی ئاگربەستە بۆ پاڵپشتی ئۆپراسیۆنی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی دیلەکانی داعش لە زیندانەکانی هەسەدە بۆ عێراق دێت".
- لينك 1
- لينك 2
- لينك 3
- لينك 4
- لينك 5
- لينك 6
- لينك 7
- لينك 8
- لينك 9
- لينك 10
- لينك 11
- لينك 12
- لينك 13
- لينك 14
- لينك 15
- لينك 16
- لينك 17
- لينك 18
- لينك 19
- لينك 20
- لينك 21
- لينك 22
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی