ڕاستی ئەو وێنەیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە کۆبوونەوەی عەبدولەتیف ئەحمەد لەگەڵ شاندێکی سیخوڕی ئیسرائیل نیشاندەدات؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "وێنەی دزەپێکراوی عبدالطيفى طاغوت لەگەڵ کۆمەڵێک سیخوڕی ئیسرائیل".
ڕاستییەکە
ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە عەبدولەتیف ئەحمەد لەگەڵ کۆمەڵێک سیخوڕی ئیسرائیل نیشان نادات، وێنەکە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی کانوونی دووەمی 2025، کە کۆبوونەوەی عەبدولەتیف لەگەڵ شاندێکی پۆڵەندی نیشاندەدات.
گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ وێنەکە، دەرکەوت وێنەکە لەلایەن هەژماری فەرمی عەبدولەتیف لە پلاتفۆرمی فەیسبووک لە بەرواری 15ی کانوونی دووەمی 2025 بڵاوکراوەتەوە، کە کۆبوونەوەی عەبدولەتیف لەگەڵ شاندێکی پۆڵەندی نیشاندەدات، کە تێیدا باسی دەوری کولتوور و ئایین و بەهاکانی پێکەوە ژیان و ئاشتییان کردووە.
عەبدولەتیف ئەحمەد کێیە؟
عەبدولەتیف ئەحمەد مستەفا، لەدایکبووی ساڵی 1969، کەسایەتییەکی ئایینی کورد و وتارخوێنی دیاری "سەلەفییە" لە هەرێمی کوردستان.

