ڕاستی ئەو لێدوانەی سودەیس چییە سەبارەت بە ڕێگەپێدانی فرۆشتنی مەی لە شوێنە دیاریکراوەکاندا؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ئەرێ وەڵا ھات فەتوا فەتوا فەتوا، عارەق و شەراب و بیرە خواردنەوە ئازاد کرا لە سعودیای عەرەبی کە ماڵی اللەی لێیە بە فەرمانی ئەمیر محمد سلمان".

ڕاستییەکە

ئەو تۆمارە دەنگییە ساختەیە، وەشانی ڕەسەنی ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە وتاری هەینی سودەیس، کە تیایدا باسی لە ڕێگەپێدانی پێشکەشکردنی مەی لە شوێنە دیاریکراوەکان نەکردووە".

گەڕانی پێچەوانەمان ئەنجامدا بۆ چەند گرتەیەک لە ڤیدیۆکە، دەرکەوت ڤیدیۆکە بەشێکە لە ڤیدیۆی وتاری هەینی لە مزگەوتی گەورەی شاری مەککە، کە لەلایەن کەناڵی فەرمی (شؤون الأئمة والمؤذنين) لە یوتیوب لە بەرواری 17ی کانوونی یەکەمی 2025 بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا شێخ عەبدولڕەحمان سودەیس باسی لە پاراستنی ڕۆح و منداڵ و ماڵ.

ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە تۆمارە دەنگییەکە دروستکراوە و لەگەڵ ڤیدیۆ بڵاوکراوەکەدا تێکەڵ کراوە، هەروەها هیچ سەرچاوەیەکمان نەدۆزیەوە کە بیسەلمێنێت سودەیس باسی لە ڕێگەپێدانی پێشکەشکردنی مەی لە شوێنە دیاریکراوەکاندا کردبێت، وەک لە دەنگە هاوپێچکراوەکەدا دەبیسترێت، کە ڕەسەنایەتییەکەی بە گەڕان بەدوای وشەی سەرەکیدا پشتڕاست نەکرایەوە لەو قسانەی کە سودەیس وتوویەتی، هەروەها دەتوانرێت ئاماژە بەوە بکرێت کە جووڵەی لێوی سودەیس لەگەڵ دەنگی ناو ڤیدیۆکەدا ناگونجێت.

شایانی باسە کە پلاتفۆرمی "میسبار" لە 27ی ئایاری 2025 ڕاستی ڤیدیۆکەی بڵاوکردوەتەوە.