ڕاستی ئەو وێنەیە چییە کە گوایە بانگەشەی یەکێک لە کاندیدەکانی ڕەوتی سادیقون نیشان دەدات؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "ڕیکلامی " عەواتیف سەلمان " کاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان".
ڕاستییەکە
وێنەکە ساختەیە و دەگەڕێتەوە بۆ هونەرمەندی عێراقی عەواتف سەلمان، وێنەکە جوڵەی دەستی بۆ زیاد کراوە، وە وێنەکە ناگەڕێتەوە بۆ بانگەشەی کاندیدێک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی عێراق.
چەندین خاڵمان تێبینی کرد، لەوانە ئەو پۆستەرەی کە بانگەشەی ئەوەی دەکرد هی یەکێک لە کاندیدەکانی جوڵانەوەی سادقونە، ناوی کاندیدەکە و ژمارەی زنجیرەی کاندیدەکە لەناو جوڵانەوەی سادیقون، یان ئەو پارێزگایەی کە خۆی تێدا کاندید کردووە، نیشان نادات.
دوای گەڕان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەی ئەو ئافرەتەی لە وێنەکەدا دەرکەوتووە، دەرکەوت کە ئەو کەسە هونەرمەندی عێراقی عەواتف سەلمانە، دوای گەڕان بۆ خۆکاندیدکردنی ئەو هونەرمەندە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوودا، لە ڕێگەی گەڕانێکی ورد لە لیستی ناوی کاندیدەکان لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ناوی عەواتف سەلمانمان لەناو لیستی کاندیدەکاندا نەدۆزییەوە.
لە کاتی گەڕان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە گوماناوییە لە وێبگەڕی گوگڵ بە بەکارهێنانی وشەی سەرەکی، نەگەشتین بە هیچ سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو کە ڕاستی ئەو بانگەشەیە بسەلمێنێت، هەروەها هیچ لێدوانێک لەم بارەیەوە لە هەژماری فەرمی کوتلەی سادیقون لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاونەکراوەتەوە، هەرەوەها هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی چ فەرمی یان نافەرمی ئەم هەواڵەیان بڵاونەکردوەتەوە.
بڵاوکردنەوەی ئەم وێنەیە و ئەم بانگەشە ساختەیە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 3ی تشرینی یەکەمی 2025، کە لەژێر سەرپەرشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەچێت، كه بەپێی داتاکانی کۆمسیۆن، ژمارەی کاندیدە پەسەندکراوەکان گەیشتووەتە 7768 کاندید، کە 2248 کاندید لە ڕەگەزی مێ و 5520 کاندیدیان لە ڕەگەزی نێرن.
بانگەشەی هەڵبژاردن تا کاتژمێر حەوتی بەیانی ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی 8ی تشرینی دووەمی 2025 بەردەوام دەبێت، و بڕیارە هەڵبژاردنەکە لە ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025 لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت.
عەواتف سەلمان کێیە؟
عەواتف سەلمان، هونەرمەندێکی عێراقییە و لە ساڵی 1952 لە بەسرە لەدایکبووە، کاروانی هونەری خۆی لە ساڵی 1974 دەستپێکردووە لە ڕێگەی شانۆگەرییەکانی وەک "السور" و "النهضة" لە شاری بەسرە، پێش ئەوەی بچێتە بەغدا بۆ درێژەدان بە کاروانی هونەریی خۆی، لە چەندین دراما و فیلمدا بەشداری کردووە، لەوانە "النقیب" و "سبع خوات".
تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی