ڕاستی ئەو وێنەیە چییە دەربارەی لاهور شێخ جەنگی لە زیندان؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "نوێترین وێنەی لاهور جەنگی لە گرتوخانەی دژە تیرۆری یەکێتی".

ڕاستییەکە

ئەو وێنە بڵاوکراوەیە ساختەیە، وێنەی لاهور شێخ جەنگی لە زیندان، بە یەکێک لە پرۆگرامەکانی زیرەکیی دەستکرد دروستکراوە. 

لە کاتی پشکنینی وێنەکە بە ئامرازی تایبەت وەکو ماڵپەڕی Sightengine و Hive Moderation، دەرکەوت کە وێنەکە ساختەیە و بە ڕێژەیەکی بەرز بە تەکنیکی زیرەکیی دەستکرد دروستکراوە.

لاهور شێخ جەنگی

ناسراو بە لاهور شێخ جەنگی تاڵەبانی، کەسایەتییەکی سیاسیی کوردە، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە، چەندین پۆستی ئەمنی و جێبەجێکاری وەرگرتووە، پێش ئەوەی دواتر لە ساڵی 2024 حیزبی تایبەتی خۆی بەناوی بەرەی گەل دابمەزرێنێت.

لاهور شێخ جەنگی لە ڕێکەوتی 22ی ئابی 2025 دەستگیرکرا، دوای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لە شاری سلێمانی، بە تۆمەتی پێکهێنانی هێزی چەکداری لە دەرەوەی یاسا و هەوڵدان بۆ تێکدانی سەقامگیریی ئاسایشی نیشتمانی.