ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە ئاگرکەوتنەوەکانی لۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا نیشاندەدات؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە شاری لۆس ئەنجلۆسی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا نیشاندەدات دوای ئەو ئاگرکەوتنەوەی ڕووی لە شارەکە کرد.
ڕاستییەکە
ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە ڕاستی نییە، لەکاتی گەڕانی پێچەوانە بۆ چەند گرتەیەکی گەشتین بە وەشانێکی ڕوونتری ڤیدیۆکە، کە بۆ یەکەمجار لەلایەن هەژمارێک لە فەیسبووک و ئینستاگرام بە ناوی (Ai creators) بڵاوکراوەتەوە، کە تایبەتە بە دروستکردنی ناوەڕۆکی نا واقیعی بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد.
ئەو ڤیدیۆیە لە کاتژمێرە سەرەتاکانی دوێنێ هەینی، 10ی کانوونی دووەمی 2025 لەسەر هەژمارەکە بڵاوکراوەتەوە، هەروەها ئەو هەژمارە چەندین ڤیدیۆی هاوشێوەی بڵاوکردوەتەوە گوایە ئەو ئاگرکەوتنەوانە نیشاندەدات کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاری لۆس ئەنجلۆسی گرتووەتەوە.
بە شێوەیەک کە دوور نییە لە ڤیدیۆکە، وێنەیەکی مانگی دەستکرد کە کەناڵی سی ئێن ئێن عەرەبی بڵاویکردووەتەوە، زیانەکانی ئاگرە وێرانکەرەکەی ئیتۆن نیشان دەدات، کە ژمارەیەکی زۆر ماڵی کردووە بە داروپەردووی سووتاو.
سێشەممەی ڕابردوو 7ی کانوونی دووەمی 2025، ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی شاری لۆس ئەنجلۆس کەوتەوە کە بای بەهێز و کەشوهەوای وشک یارمەتیدەر بوو لە تەشەنەکردنی.
دواتر بەشی ئاگرکوژێنەوەی شارەکە ڕایگەیاند کە ئاگرەکان بۆ ناوچەکانی دیکە بڵاوبوونەتەوە و بای بەهێز هاوکارە بۆ ئەو کارە و ڕێگری لە هەوڵەکانی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دەکات بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، لەکاتێکدا هێشتا بەردەوامن لە سووتان.
ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی عەرەبی، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە بە تەکنیکی وێنەی کات بەسەرچوون تۆمارکراوە، کە تێیدا سەرهەڵدانی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان لە باشووری کالیفۆرنیا و بڵاوبوونەوەی خێرایان لە کەنار دەریا و سەرتاسەری شاری لۆس ئەنجلۆس نیشان دەدات.
چەند گرتەیەک بڵاوبوونەتەوە کە ئاسمانی سووری تەمومژاوی لۆس ئەنجلۆس پیشان دەدەن لەگەڵ تەشەنەسەندنی ئاگری دارستانەکان.