ڕاستی ئەو وێنەیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە زیندانییەکی بەندینخانەی سەیدنایا لە سوریا نیشاندەدات؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە گوایە زیندانێکی سەیدنایا لە سوریق نیشاندەدات.
راستییەکە
ئەو ئیدیعایە ساختەیە، بەو پێیەی ئەوەی لە وێنەکە دەردەکەوێت بوکەڵەی یادگاری زیندانییەکە لە ڤێتنام.
بەو پێیەی گەڕانی پێچەوانەی وێنەکە گەیاندمانی بە ئەلبومێکی پێشانگای Alamy کە لە ساڵی 2019 بڵاوکراوەتەوە، بە ناوی "پێشانگای زیندانییەکان لە مۆزەخانەی پاشماوەی جەنگ لە سایگۆن، شاری هۆشی مین، ڤێتنام".
بڵاوکردنەوەی ئەم وێنەیە دوای ئەوە دێت کە چەکدارانی بەناو "ئۆپۆزیسیۆنی سوریا" توانیان، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 8ی کانونی یەکەمی 2024، بچنە ناو بەندینخانەی سەیدنایە و زیندانیەکانی ئازاد بکەن.
بەرگری شارستانی سوریا، لە بەیاننامەیەکدا، ڕۆژی دووشەممە، 10ی کانونی یەکەمی 2024 ڕایگەیاند کە کۆتاییان هێناوە بە گەڕان بەدوای ئەو دەستگیرکراوانەی کە لە ژێرزەمینە نهێنییەکانی زیندانی سەیدنایە ماونەتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ شانە و ژێرزەمینێک بدۆزنەوە کە هێشتا نەکرابێتەوە.