ڕاستی دەرکەوتنی سێ خۆر لە ئاسمان چین چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "دەرکەوتنی سێ خۆر لە ئاسمانی چین".

ڕونکردنەوە
ئەوەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت دیاردەیەکە بەناوی بازنەی خۆری درۆیینە یاخود خۆری درۆیینە-Sundog کە ناوە زانستیەکەی (Parhelia)ە.

دیاردەیەکی وەهمی بیناییە کە لە بەرگە هەوادا ڕوودەدات لە پلەی گەرمی دیاریکراودا بەهۆی شکاننەوەی تیشکی خۆر لەسەر ئەو بلورە بەفرانەی لە بەرگە هەوادا هەن، ئەم دیاردەیە بەزۆری لە ڕەنگی شاراوەدا ڕوودەدات کە لە هەمان بەرزی ئاسۆی خۆر دەردەکەون، دەبێتە هۆی دەرکەوتنی پەڵەی ڕووناکی درەوشاوە وا دەردەکەون کە دوو خۆری زیادەن لە ئاسماندا.

لەگەڵ ئەوەی ئەمە دیاردەیەکی باو نییە بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا ڕوویداوە.