ئایا دادگای فیدراڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی پابەند کردووە بە کەم کردنەوەی مووچەی ئەندامەکانی بە ڕێژەی 30%؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت " دادگای باڵای عێراق، پەرلەمانی پابەند کرد بە جێبەجێکردنی بڕیارنامەی ژمارە 333ی سەردەمی عەبادی سەبارەت بە کەمکردنەوەی ڕێژەی 30% لە مووچەی ئەندامانی پەرلەمان".
ڕاستییەکە
هیچ بڕیارێکی هاوشێوە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵی نەدراوە کە ئەنجومەنی نوێنەران پابەند بکات بە کەمکردنەوەی مووچەی ئەندامەکانی، بەپێی بڕیارێکی پێشوو کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران درابوو لە سەردەمی سەرۆکی پێشووتر (حەیدەر عەبادی) وەکو ئیدیعا کراوە.
سەبارەت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(333) بۆ ساڵی 2015، لە سەردەمی حەیدەر عەبادی دەنگی لەسەر دراوە، کە بریتییە لە وەستاندنی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینی کە بەپێی یاسا و بڕیارەکانی پێشوو بەو کەسانەی لە دوای ٩ی نیسانی ٢٠٠٣ پۆستەکانیان وەرگرتووە، لە بەرپرسان و خاوەن پۆستە باڵاکان، هەروەها هەژمارکردنی مووچەی خانەنشینی بۆ ئەو کەسانەی کە خزمەتی خانەنشینییان لە (15) ساڵ کەمتر نییە و تەمەنیان لە (50) ساڵ کەمتر نەبێت بەپێی بڕگەکانی مادەی (21) لە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە (9)ی ساڵی 2014"، کە پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بە جێبەجێکردنی کردبوو، دادگای فیدراڵی بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە بڕیارێکی کارگێڕییە و لە بواری دادگای فیدراڵی نییە بۆ تانەدان لە دژی.