ڕاستی ئەو هەواڵەی دەربارەی خۆکوشتنی هونەر ڕەشید ئاغا لەناو زیندان چییە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە دەقەکەی: “هونەر ڕەشید ئاغا لەنێو زیدانی پارتی بەحساب ئەڵێن خۆی کوشت سەرچاوەکان باس لەوەش دەکەن ڕێکە بە کەسوو کاری نادرێ بجنە توبعەدلی هەولێرەوە".

ڕاستییەکە

تیمەکەمان لێکۆڵینەوەیان ئەنجامدا بۆ دڵنیابوون لە دروستی ئەو بانگەشەیەی کە گوایە سیاسەتمەدار و بازرگان (هۆنەر ڕەشید) خۆی کوشتووە ئەوە دوورە لە ڕاستییەوە، و هیچ کام لە دەسەڵاتە فەرمییەکان و میدیا ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان ئەم هەواڵەیان ڕانەگەیاند.
هەروەها میدیا ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە هاوسەری هۆنەر هەواڵی مردنەکەی ڕەتکردووەتەوە.

دیانای هاوسەرەکەی وتی:

“من وەکو خانەوادەو خێزانی هونەری رەشید اغا هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە کە باس لە گیان لەدەستانی هونەری هاوسەرم دەکات و ئەم هەواڵە سەرجەمیان دورن لە ڕاستییەوە و بە بەردەوام پەیوەندی لەنێوانمان هەیەو سەردانی دەکەین و باری تەندروستی زۆرباشە".

لەسەرەتای مانگی حوزەیرانی 2023، میدیاکان بەیاننامەیەکی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێریان بڵاوکردبووەوە و تیایدا هاتبوو هۆنەر رشید لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە بەگوێرەی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە، ئەوەش دوای ئەوەی چەند سکاڵایەک لەسەری پێشکەش بە دادگا کراوە.