ڕاستی ئەو وێنەیە چییە بڵاوکراوەتەوە کە پەیکەری "لۆگۆی دەرمانخانە" نیشاندەدات گوایە لە عێراقە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت: "عێراق پڕیەتی لە پەیکەری سەقەت و سقوت ئەم پەیکەرە (خەیاڵتان بۆهیچی خراپ نەڕوات) بەحساب دەستی پیاوچاکێکی شیعەیە و مارێکی کۆبرای گرتووە، لە باخچەکانی بەتاوین دانراوە".

ڕاستییەکە
لە کاتی لێکۆڵینەوە لەو ئیدیعایە لە ڕێگای گەڕانی پێچەوانەی وێنە بۆمان دەرکەوت کە ئەو وێنەیە لە ساڵی 2021 لەلایەن چەندین هەژماری جەزائیری بڵاوکراوەتەوە، و ئیدیعا کراوە گوایە لە پێش دەرگای چوونەژوورەوەی نەخۆشخانەیەک دانراوە لە عەین سەفرا لە ویلایەتی نەعامە لە جەزائیر.

 

 

 

جێی باسە پێشتر ڕاستی ئەم وێنەیە بڵاوکراوەتەوە لەلایەن تیمی هەژمارە عەرەبییەکەمان دوای ئەوەی ئیدیعا کرابوو گوایە ئەو پەیکەرە لە پارێزگای موسەنا لە باشووری عێراق داندراوە، تیمەکەمان پەیوەندی بەو کەسانەوە کرد کە وێنەکەیان بڵاوکردوەتەوە و یەکێکیان ڕوونیکردەوە کە پەیکەرەکە لە نەخۆشخانەیەکە لە شاری عەین سەفرا لە باشووری ڕۆژئاوای جەزائیرە کە هەمان ئەو کەسە نیشتەجێی ئەو شارەیە، هەروەها ڕوونیکردەوە کەوا چەندین ساڵە ئەو پەیکەرە گۆڕاوە بەڵام دووبارە لەلایەن چەند پەیجێکی جەزائیری بابەتەکە نوێ کرایەوە.