ئایا لە وێنەکەدا مەلەوانگەی یاریگای شەعب دەردەکەوێت لە بەغدای پایتەخت؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "مەلەوانگەی یاریگای شەعب له بەغدا پلەی گەرمی50".

ڕاستییەکە

ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە، بەو پێیەی ئەو وێنەیەی بڵاوکراوەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ یاریگای (مۆرۆمبی) لە شاری ساو پاولۆی بەڕازیل لە ساڵی 2011، کە بەهۆی بارانێکی زۆرەوە ستاندەکانی یاریگاکە پڕبوون لە ئاو، بەهۆیە یاری نێوان دوو تیمەکە بۆ ماوەی کاتژمێرێک دواخرا.

لەو کاتەدا بەهۆی لافاوەوە چەندین ناوچەی نیشتەجێبوون و ڕێگا ژێرئاو کەوتن هەروەها هاتووچۆی ئۆتۆمبێل سستی تێکەوت.

جێی باسە دەستەی گشتی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوەی عێراقی ڕایگەیاند کەوا پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری عێراق بۆ ڕۆژی هەینی 12 تەمموز بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی دەبێت، کە بەرزترینیان لە هەندێک ناوچە دەگاتە 52 پلەی سەدی.