ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە بڵاوکراوەتەوە گوایە دەیان هێلیکۆپتەری تورکیا نیشان دەدات کە لە ئاسمانی دهۆک دەسوڕێنەوە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت "هێزێکی زۆری سوپای تورکیا بە 13 هێلیکۆپتەری سەربازی، لە دهۆک جوڵەیان پێکرا".

ڕاستيه‌كه‌

ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی ڤیدیۆکە دەگەڕێتەوە بۆ مانۆڕێکی سەربازی کە لە مانگی ئایاری 2024 بەڕێوەچوو لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئیزمیر لە تورکیا نەک لە پارێزگای دهۆک لە باکووری عێراق وەکو ئیدیعا کراوە.

بڵاوکردنەوەی ئەو پۆستە دوای ئەوە دێت هێزەکانی تورکیا هەستان بە دانانی چەند خاڵێکی سەربازی نوێ لە باکووری پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە بیانووی "دەرکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان".