ئایا ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کەوا جەنگی نێوان ئیسرائیل و لوبنان بەم زووانە دەست پێدەکات؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پۆستێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "ڕۆیتەرز: لەماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا جەنگی لوبنان ئیسرائیل دەستپێدەکات".

ڕاستییەکە
سەرەڕای تێکچوونی بارودۆخی باشووری لوبنان بەهۆی نوێبوونەوەی بۆردومانەکانی ئیسرائیل، بەڵام ئەو پۆستەی بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە بەو پێیەی لە دوای گەڕان بۆمان دەرکەوت کە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز هەواڵی هاوشێوەی بڵاونەکردوەتەوە، هەروەها لە بەرواری 22 حوزەیرانی 2024 ئەو ئاژانسە هەستاوە بە ڕەتکردنەوەی ئەو هەواڵەی بەناویانەوە بڵاوکراوەتەوە، ڕوونیان کردوەتەوە کە "هەر ئیدیعایەک بڵاوکرابێتەوە گوایە ڕۆیتەرز وتوویەتی ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر لوبنان لە ماوەی 48 کاتژمێردا ئیدیعایەکی ساختەیە، ڕۆیتەرز هەواڵی هاوشێوەی بڵاونەکردوەتەوە".


لەلای خۆیەوە ماڵپەڕەکانی ڕاگەیاندن جوڵەی کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی (Ike) بڵاوکردوەتەوە کە ناسراوە بە (ئایزنهاوەر) گەشتی گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی دوای گەشتێک کە چەند مانگێکی خایاند لە دەریای سوور بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حوسیەکان.


جێی باسە جەنەراڵ (سی کیو بڕاون) گەورە ئەفسەری هێزەکانی ئەمریکا ئاگاداری داوە کەوا 

"هەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر لوبنانی مەترسی وەڵامدانەوەی ئێرانی لێدەکەوێتەوە وەکو بەرگریەک بۆ حزب اللە لەوێ،کە دەبێتە هۆی فراوان بوونی جەنگەکە و لەوانەیە مەترسی بخاتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە".