ئاگاداری ئەو بەستەرە ساختانە بن کە بانگەشەی وەرگرتنی باڵانسی بێبەرامبەر دەکەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەستەرێک بڵاوکراوەتەوە گوایە لە ڕێگایەوە یەکەی بێ بەرامبەر بەدەست دێنێت لە لایەن کۆمپانیا پەیوەندییەکانی ناوخۆوە (ئاسیا سێڵ، زین عێراق، کۆڕەک، ئیتیساڵنا).

ڕاستییەکە
ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە ڕاست نییە، بەو پێیەی هیچ کام لە کۆمپانیا پەیوەندییەکانی ناوخۆ بەدەستهێنانی "یەکە بە بەهای 100 گێگابایت ئینتەرنێت بێبەرامبەر" ڕانەگەیاندووە، بە گەڕانەوە بۆ ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیا پەیوەندییەکان (ئاسیا سێڵ، زین عێراق، کۆڕەک، ئیتیساڵنا) هیچ ڕێکلامێکی هاوشێوە بڵاونەکراوەتەوە.

 

هەروەها بە پشکنینی ئەو بەستەرەی هاوپێچکراوە، بۆمان دەرکەوت کە ئەو ماڵپەڕە بەرنامەی زیانبەخش لەخۆ دەگرێت، هەروەها بەکاردێت بۆ فیشینگ لە ڕێگای کۆکردنەوەی زانیاری ئەو کەسەی دەیکاتەوە و زانیاریە کەسیەکانی پڕدەکاتەوە.

بۆیە تیمی تەکنەلۆجیا بۆ ئاشتی ئاگادارتان دەکاتەوە کەوا مامەڵە لەگەڵ ئەو بەستەرانە نەکەن کە لەلایەن سەرچاوەی نادیار و نافەرمی بڵاودەکرێتەوە، بەو پێیەی زۆرینەیان بەکاردەهێنرێت بۆ زیانگەیاندن بە بەکارهێنەر.