ڕاستی ئەو هەواڵە چییە کە لەم دواییانەدا بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە گیانلەدەستدانی حاجیەکی کورد لە سعودیە؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت "یەکەم حاجی کورد لە مەککە گیانی لەدەستدا ئافرەتەو خەڵکی دهۆکە".

ڕاستییەکە

ئەو هەواڵەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە، بەو پێیەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ڕاستی ئەو هەواڵەی ڕەتکردوەتەوە، ئەو بەڕێوبەرایەتیە لە یەکێک لە پۆستەکانی کە لە بەرواری 4 حوزەیرانی 2024 بڵاوکراوەتەوە دەڵێت

هیچ حاجیەکی کوردستان لە سعوودیە کۆچی دوایی نەکردووە و هەموویان سەلامەتن

جێی باسە دەستەی باڵای حەج و عومرە لە بەرواری 27 ئایاری 2024 ڕایگەیاند کەوا حاجیەکی عێراقی کە خەڵکی پارێزگای بەغدادە گیانی لەدەستداوە، هەروەها هیچ هەواڵێکی بڵاونەکردوەتەوە لە دواییانەدا سەبارەت بە گیانلەدەستدانی حاجیەکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.