ڕاستی ئەو ڤیدیۆیە چییە کە بڵاوکراوەتەوە گوایە لە یەکێک لە یانە شەوانەکانی سعودیە قورئانی پیرۆز دەدڕێنن؟

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ دەقێکدا کە دەڵێت"لەم ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێ کەلە مەلهایەکی شاری ریاض لە سعودیة گەنجێک سەمادەکات وکتابێکی قورئانی پیرۆزی بەدەستێوەیەو دەیکێشێت بەقوونی خۆیداو پاشان فڕێیدەداتەسەرزەوی وبەپێوەدەچێتە سەری بەسەماکردنەوە".

ڕاستییەکە

ئەو ئیدیعایەی بڵاوکراوەتەوە چەواشەکارانەیە، بەو پێیەی گەشتینە کورتە ڤیدیۆ ڕەسەنەکە کە لە یەکێک لە یانە شەوانەکانی بەریتانیا بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا کەسێکی بە ڕەگەز سعودی بەناوی (ئەمجەد) دەردەکەوێت دانیشتوی شاری مانچێستەرە لە بەریتانیا، ئەو ڤیدیۆیەی لە هەژمارە فەرمیەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە مانگی ئایاری 2024 بڵاوکردوەتەوە.

بڵاوکردنەوەی ئەم پۆست دوای ئەوە دێت لە مانگی ئایاری 2024 یەکەمین نمایشی جلوبەرگی مەلەوانی ئافرەتان لە دوورگەی ئومەهات شێخ لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای سعودیە کە لەلایەن دیزاینەری مەغربی یاسەمین قەنزەل دیزاین کرابوو بەڕێوەچوو.